Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وتەبێژی حکومەتی هەرێم دڵنیایی دەداتە مووچە خۆران لە بارەی بەردەوامی مووچەکانیان

کوردستان

بینراو 215

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێم بۆ چارەسەری کێشەکان بەردەوامە، دڵنیایی دەدەنە مووچە خۆرانی هەرێم لە بارەی بەردەوامی مووچەکانیان.

جووتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەلێوانێکیدا لە کاتی بەشداریکردنی لە پانێڵی سەقامگری کوردستان و عێراق رایگەیاند، "جگە لە دانیشتن و كۆبوونەوە لەنێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق، پەیوەندیی تەلەفۆنی و گفتوگۆ لەبارەی بودجە و مووچە ھەموو بابەتەكان ھەیە".

باسی لەوەشکرد، "خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە مووچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆی دابەش دەكرێت، ھەموو ھەوڵ و كۆششمان ئەوەیە كە ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان زامن بكەین، ھەروەھا نیازپاكیمان بەرامبەر حكوومەتی عێراق نیشانداوە، دڵنیایی ئەوەش دەدەینە خەڵكی كوردستان كە سازش لەسەر مافەكانیان ناكەین".

هەر لە پانێڵەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، "چاوەڕێی راسپاردەی لیژنەكانی تەكنیكی دەكەین، لیژنەكان لە گفتوگۆدان لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە و ناوچە كوردستانییەكان و پێشمەرگە".

رونیشیکردەوە، "بەپێی یاسای میزانیەی عێراق، نەوت رادەستی بەغدا ناكرێت، بەڵكو داھاتی نەوت رادەست دەكرێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP