Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

جۆنسن سوورە لەسەر جیابوونەوەی وڵاتەکەی لە ٣١ی ئۆکتۆبەردا

جیهان

بینراو 121

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە بارەی جیابوونەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا دواین پێشنیاری خۆی خستە روو رایگەیاند، تەنانەت ئەگەر برۆکسل پێشنیارەکە پەسەند نەکات ئەوە بەریتانیا دووبارە گفتگۆ لەسەر جیابوونەوە ناکات و لە ٣١ی ئۆکتۆبەر جیادەبێتەوە.

بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرای بەریتانیا لە دوایین لێدوانیدا لە کۆنگرەی ساڵانەی حزبەکەی، سوور بوو لە سەر هەڵوێستی خۆی و یەکەمین وردەکارییەکان پێشکەشی حزبەکەی دەکات، وتیشی تەنانەت ئەگەر برۆکسل پێشنیارەکە پەسەند نەکات ئەوە بەریتانیا دووبارە گفتگۆ لەسەر جیابوونەوە ناکات و لە ٣١ی ئۆکتۆبەر جیادەبێتەوە.

جۆنسن بە حزبەکەی راگەیاند، پێشنیارێک ئاراسەتەی برۆکسل دەکات کە ئاسانکاری بکات بۆ جیابونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، بە بێ زیانی ئابوری.

لە بەشێکی تری وتارەکەیدا بۆ حزبەکەی دەڵیت، "هاوڕێیان پێم وایە دوای سێ ساڵ و نیو خەڵک ئێستا پێی وایە وەکو نەزان یارییان پێدەکرێت، ئێستا ئیتر گومان دەکەن لەوەی هێزێک هەیە لەم وڵاتەدا نایەوێت هەرگیز جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ بکرێت".
وتیشی، "با پڕۆسەی جیابوونەوەکە لە ٣١ ی مانگی ١٠ دا جێبەجێ بکەین و دواتر وڵاتەکەمان دەتوانێت بچێتە ساڵی ٢٠٢٠ ەوە".

 ئەوەش لە کاتێکدایە، تادێت پرۆسەی جیابوونەوەی بەریتانیا لە ٣١ی ١٠ زیاتر نادیار دەبێت، ئەویش لەدوای ئەوەی بەر لە سێ ساڵ لە پرۆسەیەکی گشتپرسیدا زۆرینەی بەریتانییەکان دەنگیان بەجیابونەوەی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپا دا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP