Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری: هه‌ر ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن سه‌رپێچی بكات بۆ دراما بیانییەکان سزا دەدرێت

کوردستان

بینراو 59

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی وەزارەتی رۆشنبیری رایگەیاند، به‌پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌ر ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن سه‌رپێچی بكات سزای بۆ دانراوه‌، پێویسته‌ میدیای بینراو و بیستراو ره‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ بكه‌ن زیان نه‌گه‌یاندن به‌ نه‌ریت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كردبوو تیایدا زیادبوونی ته‌ڵاق و به‌شێك له‌ كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی گه‌ڕاندبووه‌وه‌ بۆ دراما بیانیه‌كانی داوای سنورداركردنی دراما كردبوو، ئه‌مڕۆش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وه‌ڵامی نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی دایه‌وه‌.

شێروان عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری لەسەر ئەو  پرسە ئەمڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كردووه‌، تیایدا دیارده‌ی ته‌ڵاق و به‌شێك له‌ كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گه‌ڕاندوەته‌وه‌ بۆ دراما بیانیه‌كان به‌ تایبه‌ت توركیه‌كان، داوایان له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كردووه‌ سنورێك بۆ ئه‌و درامایانە دابنرێت كه‌ له‌گه‌ڵ ئادابی كورده‌واری ناگونجێت".
باسی لەوەشکرد، "كار به‌ رێنمایه‌ك ده‌كه‌ین رێنمایی ژماره‌ ١ی ساڵی ٢٠١٤ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ رێكخستنی سپه‌یسی فریكوێنسی و مۆڵه‌تی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كان ئه‌ویش پشت به‌ستن به‌ مادده‌ ٢ برگه‌ی نۆ له‌ یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و یاسای كاری رۆشنامه‌گه‌ری ژماره‌ ٣٥ ساڵی ٢٠٠٧ كه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچونه‌".


شێروان عه‌زیز ئاماژەی بەوەشکرد، "به‌پێی ئه‌و رێنماییه‌ پێویسته‌ میدیا بینراو و بیستراو ره‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ بكه‌ن زیان نه‌گه‌یاندن به‌ نه‌ریت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌ چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ تێكدانی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزان، په‌خشنه‌كردنی ئه‌و به‌رنامه‌ و بڕكانه‌ی كه‌ هانی جیاكاری ره‌گه‌زی و توندڕه‌وی و ده‌مارگیری ده‌ده‌ن له‌ هه‌مو بواره‌كانی ژیان و ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و تایفه‌گه‌ری و ناوچه‌گه‌ری".

جەختیشیکردەوە، له‌ حاڵه‌تی پابه‌ندنه‌بونی كه‌ناڵه‌كان و دیاریكردنی سه‌رپێچیه‌كان له‌ لایه‌ن یه‌كێك له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان، داداگا یان داواكاری گشتی ده‌توانین سه‌رپێچی دیاریبكه‌ن و سزا دیاریبكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ رێنماییه‌كه‌دا دیاری كراوه‌.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر کەناڵی bmc بڕیاری راگرتنی پەخشکردنی دراما تورکییەکانی داوە.




Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP