Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کتێبی "مام جەلال سمبولی نەتەوەی کورد" بڵاودەکرێتەوە

کوردستان

بینراو 351

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سبەی پێنجشەممە هاوکات لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوای جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق، کتێبێک بەناوی ( مام جەلال ) سمبولی نەتەوەی کورد بەشێوە زاری کرمانجی بڵاودەکرێتەوە کە تێیدا باس لە رۆڵ و خەباتی " مام جەلال" دەکات.

تۆڕی میدیایی بینەر ئەوەی زانیوە کە هۆزان عه‌فرینی، نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس كتێبێكی له‌سه‌ر رۆڵی سه‌رۆك "مام جه‌لال " ئاماده‌ كردووه‌، کە بڕیارە سبەینێ لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاو بکرێتەوە، لە خزمه‌ت به‌ دۆز و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد وه‌ك ئه‌ندازیاری پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ باكوری كوردستان و هاوكاری دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین پارتی كوردی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان كه‌ به‌ شێوه‌زاری كرمانجییه‌.

هەروەها لە کتێبەکەدا رای نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دارانی كورد و عه‌ره‌ب و ئێرانی و ئه‌مریكی و ئه‌وروپی و توركی  خراوه‌ته‌ڕو، له‌باره‌ی كاریزما و رۆڵ و خه‌بات و كه‌سایه‌تی مامجه‌لال به‌ شێوه‌زاری كرمانجی كه‌ یه‌كه‌مین پێشمه‌رگه‌ی كورده‌ بووه‌ سه‌رۆك كۆمار له‌مێژوی عێراقدا.
وەلە بەشێکی تری کتێبەکەدا‌ ئاماژه‌ به‌ رۆڵی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پشتگیری گه‌لی كورد به‌ تایبه‌ت له‌ رۆژئاوای كوردستان ده‌كات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP