Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەم رێگایە دەشبولی ئۆتۆمبێلەكەت بریقەدار بكەرەوە

هەمەرەنگ

بینراو 811

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دەشبولی ئۆتۆمبێل وەک بەشێکی دیارو بەرچاو، بەهەر ماددەیەك پاكردنەوەی بۆ بکەیت، پاش ماوەیەك خۆڵ لە خۆی كۆدەكاتەوەو هەرگیزیش ئەو رەنگەی سەرەتای پێنابەخشێتەوە.

بۆیە پێویستە لەسەر شۆفێران ئەو جۆرە دەشبولەی كە نەخش و كونی تێدایە، خۆڵ دەچێتە ناوی پاکردنەوەی ئەستەم و قورسە بیر لە رێگایەکی ئاسان بکەنەوە بۆ پاکردنەوەی، باشترین چارەسەریش بۆ ئەوە زەیتی زەیتونە كە زۆر بە ئاسانی دەتوانێت خۆڵی قورسترین شوێنی ئۆتۆمبێل رابماڵێت و بریقەیەكی تایبەتی پێببەخشێت.

سەرەتا دوو دڵۆپ زەیتی زەیتوون بخەرە سەر پەڕۆیەكی نەرم و هەموو دەشبولی ئۆتۆمبێلەكەتی پێبسڕە، لە ماوەی چەند چركەیەكدا راستەوخۆ هەست بە جیاوازی دەكەیت.

پاش ماوەیەك زۆر بە ئاسانی ئەو رۆنە وشك دەبێتەوەو تێكەڵی هەوا دەبێت، بۆیە بەهیچ شێوەیەك پێوست ناكات لەوەش بترسیت و بڵێیت كە ئەم رۆنە چۆن بە دەشبولی ئۆتۆمبێلەكەوە لێدەبێتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP