Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

زانایەکی ئەزهەر: لە ماڵدا تەنها سێ شت موڵکی ژن نییە

هەمەرەنگ

بینراو 1684

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەندامێکی دەستەی زانایانی لیژنەی فەتوا لە زانکۆی ئەزهەر لە فەتوایەکی نوێدا رایگەیاند، هەموو شمەک و پێداویستییەکانی ناو ماڵ موڵکی ئافرەتە جگە لە چەک، کتێب، جلوبەرگی پیاوان.

عەلی جومعە ئەندامێکی دەستەی زاناکانی ئەزهەرە و فەتوایەکی نوێی دەرکرد کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی کردووەتەوە و رایگەیاندووە، "سێ شت هەیە لە ماڵدا موڵکی ژن نیە یەکەمیان چەکە، دووەمیان کتێبە و سێیەمیان جل و بەرگی پیاوەکەیە".

باسی لەوەشکردووە، ئەم سێ کەرەستەیە موڵکی پیاوە ئەگەر ژن بەڵگەی نەبێت لەسەر خاوەنداریەتیەکەی، جگە لەمانە کەل و پەلی ماڵەکە موڵکی ژنە، بەڵام زۆر کەس لەم مافە بێبەشی دەکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP