Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەڵێندەرانی سلێمانی: بڕیارێکی حکومەت زیانی بە كۆمپانیاكان گه‌یاندووه‌

کوردستان

بینراو 87

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

 سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان لقی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی شتێكی نه‌خوازراو هه‌بێت، ته‌مویلی پرۆژه‌كان له‌ هه‌رێمدا راوه‌ستاوه‌ و نزیكه‌ی سێ هه‌زار پرۆژه‌ دوچاری زه‌ره‌ر ده‌بن.

ئه‌مڕۆ ناجی شێخ عیزه‌دین سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان لقی سلێمانی له‌  كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، "له‌ ساڵی ٢٠١٤دا  قه‌یرانی دارایی دروستبوو، ئه‌و توێژه‌ی زه‌ره‌ری به‌ركه‌وت به‌ڵێنده‌ران بوو، به‌ڵام له‌ كۆتایی ساڵی رابردوودا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كێشه‌ی دارایی نه‌ماوه‌ به‌وپێیه‌ ٦٠٠ ملیار دینار دانراوه‌ بۆ به‌ڵێنده‌رانی هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان تا له‌ساڵی ٢٠١٩ دا خه‌رج بكه‌ن، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی نه‌خوازراو رویدابێت، به‌ته‌له‌فۆنێك له‌ رۆژی ١٩-٩-٢٠١٩ ته‌مویلی پرۆژه‌كانی سلێمانی راوه‌ستاوه‌ و هه‌فته‌یه‌ك پێشتریش ته‌مویلی پرۆژه‌كانی هه‌ولێر و دهۆكیش وه‌ستاوه‌".

وتیشی،" وه‌ستانی ته‌مویل ده‌بێته ‌هۆی ئیفلیجبوونی پرۆژه‌كان و زه‌ره‌رێكی زۆر روبه‌ڕوی ئه‌و ژماره‌ كه‌مه‌ی به‌ڵێنده‌ران ده‌بێته‌وه‌، كه‌ پێشتر پرۆژه‌كانیان ته‌واو نه‌كرابوو و ده‌ستیانپێكردوه‌ته‌وه‌".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، تائێستا حكومه‌ت بڕیارێكی روونی نیه‌ له‌كاتێكدا ده‌یانه‌وێت نزیكه‌ی سێ هه‌زار پرۆژه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا بوه‌ستێنن و ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ هه‌زار كه‌س زه‌ره‌رمه‌ندبێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سێ هه‌زار كۆمپانیا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ توشی زیان ده‌بن، هیچ زانیارییه‌كیش نه‌بێت و به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی زانیاریمان ده‌ستبكه‌وێت هه‌موو ئه‌مانه‌ جێی نیگه‌رانییه‌ و ده‌بوایه‌ پێشتر پێیان بوتینایه‌ تا ئاماده‌كاری خۆمان بكردایه‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌متر توشی زیان ببین.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ میران كامیل وته‌بێژی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا وتی "نزیكه‌ی ٢٠٠ پرۆژه‌ له‌ شاری سلێمانی به‌ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی كاركردن تێیاندا ده‌ستیانپێكردوه‌ته‌وه‌ و مانگانه‌یه‌ك به‌ به‌ڵێنده‌ره‌كان ده‌درا تا ئیشه‌كه‌ی ته‌واو بكات، به‌ڵام دووباره‌ راگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ جارێكی دیكه‌ مایه‌پوچبون روبه‌ڕوی ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ پێشتر له‌ قه‌یران ده‌ربازبون".

باسی له‌وه‌شكرد، داوایان له‌ حكومه‌ت كردوه‌ كه‌رتی تایبه‌ت فه‌رامۆش نه‌كات و نابێت بڕیاره‌كانیان به‌بێ هه‌ماهه‌نگی كه‌رتی تایبه‌ت بدرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP