Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چەمچەماڵ... دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیرا

کوردستان

بینراو 71

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەقەزای‌ چەمچەماڵ دەستبەسەر بڕێک چەک‌و تەقەمەنیدا گیراو دوو تۆمەتباریش بەیاسای‌ تیرۆر دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پاش ئەوەی‌ نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩  زانیاری‌ گەیشتە مەفرەزەکانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ چەمچەماڵ بەبونی‌ ژمارەیەک چەک ‌و تەقەمەنی‌ لەماڵێکدا لەگەڕەکی‌ راپەڕینی‌ قەزای‌ چەمچەماڵ، دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ بەڕێز دادوەر، دەستبەجێ مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ فریاکەوتنی‌ چەمچەماڵ بەهاوکاری‌ یاریدەدەرێتی‌ ئاسایشی‌ سنوری چەمچەماڵ، گەیشتنە شوێنەکەو توانرا دەستبگیرێت بەسەر ئەم چەک ‌و تەقەمەنیانەدا.

باسی لەوەشکردووە، یەک کیلۆو ٩٠٠ گرام ماددەی‌ (TNT) لەجۆری‌ (c4)، ٣٦ دەمانچەی‌ گلۆکی‌ بێ سەرەتا، چوار علبەی‌ نارنجۆک لەگەڵ دو حەلقەی‌ نارنجۆک، یەک تاقم کڵاشینکۆف، ٨ مەخزەن‌و ١٠١ فیشەک، سێ جانتای‌ دەمانچە.

ئاماژەی بەوەشداوە، جگە لەدەستبەسەرداگرتنی‌ ئەو چەک ‌و تەقەمەنیانە، دوو کەسیش بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ ٣ی‌ تیرۆر دەستگیرکران ‌و لەئێستادا دۆسیەکە رەوانەی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایش کراوە.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP