Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... کۆنسێرتێکی گەورە ساز دەکرێت

کوردستان

بینراو 174

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بریارە ئۆركسترای سه‌مفۆنیای سلێمانی، له‌ رۆژی شه‌ممه‌ بەرواری ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سەعات (٦) ی پاش نیوه‌ڕۆ، له‌ هۆڵی كۆنگرێسی زانكۆی سلێمانی، كۆنسێرتێكی زۆر تایبه‌ت پێشكه‌شبكات.

کۆنسێرتەکە كۆمه‌ڵێك ژه‌نیاری به‌ توانا و لێهاتووی بیانی له‌ وڵاتانی (روسیا، ئۆكرانیا و جۆرجیا) بانگێشت كراون، کە موزیکژەنی گەورە عەبدوڵا جەمال سەگرمە رابەری دەکات، له‌ كۆنسێرته‌كه‌دا ئامێره‌كانی (فرێنج هۆڕن، ترامپێت، ترۆمبۆن، تیوبا، ئۆبوا، كلارینێت و كۆنترابه‌یس) ده‌ژه‌نرێت، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ژه‌نیاره‌ به‌ توانا و لێهاتووه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری سلێمانی تێدا به‌شدارن كه‌ به‌ هه‌موویان زیاتر له‌ ٦٤ ژه‌نیارن.

دوو شاكاری به‌ناوبانگی موزیكی كلاسیكی ئه‌وروپی (بتهۆڤن، ئۆڤه‌رچووری ئیكمۆنت و شوبێرت، له‌ به‌رنامه‌ی كۆنسێرته‌كه‌دایە، سه‌مفۆنیای ژماره‌ هه‌شت كه‌ به‌ سه‌مفۆنیای ناته‌واو یان ته‌واو نه‌كراو ناسراوه‌) پێشكه‌شده‌كرێن، هه‌روه‌ها سێ پارچه‌ موزیكی كلاسیكی كوردی به‌جێده‌هێنرێن كه‌ بریتین له‌: (د. دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید، سروشگه‌لی كوردی، هه‌ردی مه‌جید، دوو میلۆدی فۆلكلۆری كودری بۆ ئۆركسترا و د. عه‌بدولا جه‌مال سه‌گرمه‌، گه‌شتێك بۆ كوردستان).

 
 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP