Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەواڵێكی خۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە

وەرزش

بینراو 294

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پێش یاریبەكەیان بەرامبەر ئینتەرمیلان لەجەولەی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپینۆس لیگ هەواڵێكی خۆشی بڵاوکردەوە.

یانە كەتەلۆنییەكە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هەواڵی گەرانەوەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و كاپتنی یانەكەی بڵاوكردەوە بۆ بەشداریكردن لەبەشێكی راهێنانە بەكۆمەڵەكان پێش یارییە چاوەروان كراوەكەیان لەرۆژی چوارشەممە لەبەرامبەر ئینتەرمیلان.

بەپێی هەواڵەكەی یانەی بەرشەلۆنە ،  لیۆنێل میسی و عوسمان دیمبلی لەبەشێكی راهێنانە بەكۆمەڵەكان بەشدارییان كرد كەبەیانی ئەمرۆ یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامیدا.


 میسی لەكاتی بەشداری كردنی لەبەرامبەر ڤیاریاڵ توشی پێكان بوو، ئەمە جگە لەوەی سەرەتای ئەم وەرزە زۆر بەشداری نەكردووە بەجۆرێك لەبەشە راهێنانەكانی یەكەمی یانەكەی و دوای گەرانەوە لەپشوو توشی پێكان بوو  بەهەمان شێوە عوسمان دیمبلی لەم وەرزە تەنها لەبەرامبەر یانەكانی ئەتڵەتیك بلباو و ڤیاریاڵ بەشداری كردووە

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP