Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عێراق... بەشێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان راگیران

عێراق

بینراو 64

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئەوەی دوێنێ لە بەغدای پایتەختی عێراق، لە بەرامبەر نەبوونی هەلی کار و خزمەتگوزاریی، لە گۆڕەپانى تەحریر خۆپیشاندان بەرێوەچوو، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لە بەشێك لە پارێزگاكانی عێراقدا راگرت.

راگەیاندنەکانی عێراق کەمێک پێش ئێستا بڵاویانكردووەتەوە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق هێڵەكانی ئەنتەرنێت رادەگرێت بەهۆی ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانەی كە بەشێك لە پارێزگاكانی عێراقی گرتووەتەوە.

راگەیاندنەکانی عێراق ئاماژەشیان بەوەکردووە،  وەزارەتی گواستنەوەی عێراق هەردوو تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك و واتسئەپ و تویتەر و چەند ماڵپەڕێكی تری لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی تر راگرتووە.
ئەوەش باسکراوە، هاوڵاتیان دەتوانن ئەو خزمەتگوزارییانە بەڕێگەی شكاندنی بلۆك وەك بەرنامەكانی سایفۆن و (VPN)ـەوە بكەنەوە.

ئەم هەنگاوەی‌ حكومەتی‌ عیراق دوای‌ ئەوە دێت كە ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانی شارەکانی بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی باشوری عێراق، خۆپیشاندەرێک لە بەغدا و یەکێکی دیکە لە ناسرییە کوژران و ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون، کە نزیکەی ٤٠ کەسیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP