Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لایه‌نێكی دیكه‌ په‌یوه‌ندی به‌ لیستی هاوپەیمانی کوردستانییه‌وه‌ كرد

کوردستان

بینراو 164

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای راگه‌یاندنی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی، ژماره‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ هاوپه‌یمانییه‌تیه‌كه‌وه‌ كردوه‌ بوو به‌ ١٧ لایه‌ن.


ئەمڕۆ دووی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی لە راگەیاندراوێکدا پشتیوانی خۆی بۆ لیستی یەک لیستی "هاوپەیمانی کوردستان" پیشاندا و رایگەیاند، بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی وەک پرسێکی گرنگ دەڕوانێتە ئایندەی کەرکوک و ناوچەکانی و  ماددەی ١٤٠، لە کۆبوونەوەی ٢٦ی ئەیلولدا بڕیارماندا کە پشتگیری لیستی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ هەڵبژردنی  ئەنجوومەنی  پارێزگاکان بکەین.

له‌ راگەیاندراوەکەی چاکسازیی نیشتیمانیدا هاتووه‌، بە ئەرکی خۆمان دەزانین لە پێناو بەدەستهێنانی ئایندەیەکی پڕ ئومێد و خزمەتکردن بە خەڵکی کەرکوک و دەروربەری، هەموو هەوڵەکانمان بخەینەگەڕ بۆ سەرکەوتنی لیستی هاوپەیمانی  کوردستانی لە رێگای ناوەندی کەرکوک و جەماوەری خۆمانەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لایەنە کوردستانییەکان کۆبوونەوە  و تێیدا عەبدولرەحمان مستەفا، پارێزگاری پێشووی کەرکوک وەک سەرۆکی قه‌واره‌كه‌ دیاریکرا و لە ئێستادا ژمارەیان بۆ هەڵبژارنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ساڵی ٢٠٢٠ بووە بە ١٧ لایەن و  بە ناوی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی بەشداریی دەکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP