Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە ماوەى سێ ڕۆژدا ٧٢٠ کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 65

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە ماوەى سێ ڕۆژی ڕابردوودا، پۆلیسی دەریاوانى تورکیا لە ئەزمیر ٧٢٠ کۆچبەری دەستگیرکردووە کە ویستوویانە بە شێوەیەکی نایاسایی بڕۆنە دەرەوەى وڵات.

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی رایگەیاند، لە ٢٩ی ئەیلول بۆ یه‌كی تشرینی یەکەم، تیمەکانى پۆلیسی دەریاوانی پارێزگای ئەزمیر چەند ئۆپراسیۆنێکیان لەدژی کۆچی نایاسایی کۆچبەران بەڕێوەبردووە.

وتیشی، تیمەکان زانیارییان دەستکەوتووە کە "له‌ شارۆچكه‌كانی چه‌شمه‌، دیكیلی، عه‌لیئاغا، فۆچا، مه‌نده‌ره‌س، كارابورون و ئورلا كۆچبه‌ری نایاسایی بینراون.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەدوای پشکنین بۆ به‌له‌مه‌كان، ٧١٩ كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستگیركردووە کە هەڵگری ره‌گه‌زنامەی ئه‌فغانستان و سوریا بوون.

هه‌روه‌ها تیمه‌كان كۆچبه‌رێكی دیکەیان ده‌ستگیركرد کە هەڵگری ڕه‌گه‌زنامەی لیبیا بوو و هه‌وڵی داوە به‌ مه‌له‌کردن بپه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوورگه‌ی ساكز لە یۆنان.

بەپێی هەواڵەکەى ئەنادۆڵ، ئەو ٧٢٠ كۆچبه‌ره‌ گەیەنراونەتە وشكانی و راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئیزمیر کراون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP