Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆی ٣٢ كچ و كوڕ ده‌ستگیركرا

کوردستان

بینراو 1112

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

تۆمەتبارێك لە دھۆك دەستگیر كرا، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فێڵی لە ٣٢ كوڕ و كچ كردووە، جگە لە بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆكان پارە و كارتیشی لێوەرگرتوون.

ھێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دھۆك رایگەیاند، "ھێزەكانی پۆلیس لە دھۆك توانیان تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فێڵی لە كچ و كوڕان كردووە و وێنە و ڤیدیۆیی لێوەرگرتوون، دواتر وێنە و ڤیدیۆكانی وەك ھەڕەشە لە دژ بەكارھێناون".

روونیشیكرده‌وه‌، "ئەو تۆمەتبارە بە دەنگی كچان قسەی لەگەڵ كوڕان كردووە، دوای دەستگیر كردنی دانی بە تاوانەكاندا ناوە".

تۆمەتبارەكە لەكاتی دانپێدانانی ده‌ڵێت، " لە فەیسبووك و ئینستگرام شارەزام، بەناوی كچانەوە دەچوومە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ھەموو جۆرە ڤیدیۆییەكم لە كچان وەردەگرتن، دواتر بۆ كوڕانم دەنارد تا بڕوایان پێبێنم".

وتیشی، " زیاتر لە ١٢ كچی ھاوڕێم ھەبوو كە باوەڕیان پێدەكردم لەگەڵ زیاتر لە ٢٠ كوڕ، كە بە دەنگی كچان قسەم لەگەڵ دەكردن و پارە و كارتم لێوەردەگرتن".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP