Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تووشبووانی نەخۆشی شەکرە پێویستە ئەم رێنماییانە جێبەجێبکەن

تەندروستی

بینراو 300

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

نەخۆشی شەکرە، یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان کە ناسراوە بە بکوژە بێدەنگەکە و درێژخایەنە و تا کۆتایی تەمەن دەمێنێتەوە، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی کلوکۆزەوە لە خوێندا یان کەمی هۆڕۆمۆنی ئەنسۆلین تووشی نەخۆشی شەکرە دەبین، دواجاریش زیان بە خوێن بەرەکان و دڵت دەگەیەنێت.

بۆ ئەوەی لەم کێشانە بە دوور بن ئەم رێنماییانە جێبەجێبکەن:

1-کەم ئاوی لەش:
تووشبوانی شەکرە به هۆی میزکردنی زۆرەوە لەشیان تووشی کەم ئاوی ئەبێت. لە لایەکی‌ترەوە لە هاویندا به هۆی گەرماوە ئاوی لەش کەم ئەبێتەوە. کەوایه ئەبێ به خواەردنەوەی ئاو و ئەو خواردنەوانەی قەندیان تێدا نییه ئەم کەم ئاوییه قەرەبوو بکەنەوە.

٢-دابەزینی ڕادەی قەندی خوێن:
تووشبوانی شەکرە ئەبێ دابەزینی ڕادەی قەندی خوێنیان کۆنتڕۆڵ بکەن. یەکێک لە ئاکامەکانی دابەینی قەندی خوێن عارەق کردنی زۆرە. لە وەرزی هاویندا به هۆی گەرماوە لەش زۆرتر عارەق ئەکات و ئەگەری ئەوە هەیه به هەڵە وا بزانن هۆکاری عارەق کردنەکە نەک دابەزینی قەندی خوێن بەڵکوو گەرمی هەوایه.

٣- سووتانەوەی پێست به هۆی تیشکی خۆر:
سووتانەوەی پێست به هۆی تیشکی خۆریش ئەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ڕادەی قەندی خوێن. ئاشکرایە  ئەم دیاردەیه لە هاویندا زیاتر ڕوو ئەدات. کەوایه ئەبێ تووشبوانی شەکرە خۆیان لە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر بپارێزن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP