Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەسەر خۆپیشاندانەکانی بەغدا هاتە دەنگ

عێراق

بینراو 101

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، نیگەرانیی خۆی لە بەکارهێنانی توندوتیژی لە خۆپیشاندانەکەی بەغداد دەربڕی و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، نیگەرانن لە بەکارهێنانی توندوتیژی لە خۆپیشاندانەکەدا و بەردەوامیش دەبین لە چاودێریکردنی خۆپیشاندانەکان.

لە راگەیاندراوەکەدا، "خۆپیشاندانی هاوڵاتییان بە شێوەیەکی ئاشتییانە مافێکی دیموکراسییە و، نابێت مۆڵەت بە توندوتیژی بدرێت، نە لەلایەن خۆپیشاندەران و نە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە."

ئاماژە بەوەشکراوە، "سەرەخۆشی لە کەسوکاری کوژراوەکان دەکەین و هیوای سەلامەتی بۆ بریندارەکان دەخوازین، داواش لە هەردوولا دەکەین زیاتر دان بە خۆیاندا بگرن."

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمرۆ وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئاماری خۆپیشاندانی شارەکانی بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی باشووری عێراق بڵاوکردەوە  رایگەیاند، خۆپیشاندەرێک لە بەغدا و یەکێکی دیکە لە ناسرییە کوژران و ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP