Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان رێككه‌وتن

کوردستان

بینراو 2656

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و جێگرەکەى لەسەر دابەشکردنى دەسەڵاتەکانیان رێککەوتن و وردەکارییەکەشى ئاراستەى مەکتەبى سیاسى هەردوو حزبەکانیان دەکەن.

سایتی شار پرێس له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئەمرۆ مەسرور بارزانى و قوباد تاڵەبانى لەبارەى دەسەڵاتەکانى جێگرى سەرۆکى حکومەت کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کردوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، لە کۆبوونەوەدا دوو شاندى پارتى و یەکێتیش ئامادەبوون زیاتر لەسەعاتێک لەبارەى نیگەرانییەکانى قوباد تاڵەبانى و دەسەڵاتەکانى کۆبونەوەیان کردوە، دواتریش مەسرور بارزانى و قوباد تاڵەبانى بەدوو قۆڵى کۆبونەتەوە پاشان لەسەر دیاریکردن و دابەشکردنى دەسەڵاتەکان گەیشتونە ریککەوتن.

ئەوەشى خستەڕوو، بریارە لەدواتردا هەردوو لا ئەنجامى  کۆبونەوەکەیان ئاراستەى مەکتەبى سیاسى حزبەکانیان بکەن و لەوردەکاری رێککەوتنەکە ئاگاداریان بکەنەوە.


قوباد تاڵەبانی لەپشكی یەكێتی پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەتی وەرگرتووەو ئەو حیزبەش بەردەوام جەختدەكاتەوە، كە دەیانەوێت لەحكومەت "شەریكی راستەقینە" بن.

قوباد تاڵه‌بانی له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستاندا ١٨٢ هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و بوو به‌ یه‌كه‌م كادیدی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP