Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ كۆچی دوایی كرد

کوردستان

بینراو 95

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩، پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ كۆچی دوایی كرد.

عیزەدین کوڕی مەلا مستەفای سەفوەت کوڕی حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژەیە، ساڵی (١٩٣٤) لە گەڕەکی دەرگەزێن لە شاری سلێمانی لەدایک بوە، سێیەم منداڵی باوک و چوارەم منداڵی دایکیەتی، کاتێک دایکی لە مێردی یەکەم جیا بوەتەوە، لەگەڵ مەلا مستەفای سەفوەتدا خێزانی پێکهێناوەتەوە.

لە ساڵی ١٩٦٣ بڕوانامەی دکتورای وەرگرتوە و پاشان لەسەر داوای حیزبی شیوعیی عێراق چوەتە سۆفیای پایتەختی بولگاریا بۆ سەرپەرشتیی رادیۆی نهێنیی دەنگی گەلی عێراق.

ساڵی (١٩٦٥) گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و چوەتە شاخ و بوە بە پێشمەرگەی حیزبی شیوعیی عێراق.

 

نزیکەی (٩٠) کتێبی لە بوارەکانی ئەدب و زمان و بوارە جۆراو جۆرەکانی دیکە نوسیوە و یەکێک بوە لە قەڵەمە دیارەکانی ناو رۆژنامەگەریی کوردی .


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP