Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی پەروەردە داوای لیستی ناوی کۆمەڵێک مامۆستا دەکات

کوردستان

بینراو 661

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی پەروەردە داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگاکان دەکات زانیاری ورد لەسەر فەرمانبەران و ئەو مامۆستایانە بدەن کە شایستەی پلە بەرزکردنەوەن.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا داوای لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە کردووە زانیاری ورد لەسەر فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر میلاکتان کە بۆ ساڵەکانی ٢٠١٦-٢٠١٧-٢٠١٨-٢٠١٩-٢٠٢٠ شایستەی بەرزکردنەوەی موچەن بە لیستێک بۆیان رەوانە بکەن.

ئاماژەی بەوەشکراوە، پێویستە لیستی ئەو کەسانەی شایستەی پلە بەرزکردنەوەن تا رۆژی دووشەممەی داهاتو ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بگاتە دەستی وەزارەتی پەروەردە.

پێشتر بەهۆی دروستبوونی قەیرانی دارایی حكومەتی هەرێم ساڵی ٢٠١٥ بڕیاریدا پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران رابگیرێت، بەڵام  لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارەكە راگیرا و خرایە ساڵی ٢٠١٦، لە ئێستادا تەنیا سەرموچەی ساڵانە بۆ فەرمانبەران دەبەسترێت.

 
 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP