Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئینته‌رنێت راگیرا

عێراق

بینراو 111

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئەوەی لە بەغدای پایتەختی عێراق و چەند ناوچەیەکی تر، لە بەرامبەر نەبوونی هەلی کار و خزمەتگوزاریی، خۆپیشاندان بەرێوەچوو، ئەمڕۆش خزمه‌تگوزاری‌ ئینته‌رنێت له‌ پارێزگاكانی‌ عیراق راگیرا.

راگرتنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ئینته‌رنێت دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ به‌غدا و شاره‌كانی‌ ناوه‌ڕاست و باشووری‌ عیراق هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان كرد و داوای‌ دابینكردنی‌ هه‌لی‌ كار و خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان كرد و توندوتیژی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

دوێنێ‌ چوارشه‌ممه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ فه‌یسبووك و تویته‌ر و ئینستاگرام و واتساپ له‌ عیراق جگه‌ له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ خاوه‌نی‌ ژێرخانه‌ی‌ ئینته‌رنێتی‌ تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی‌، له‌كاركه‌وتن.

تا ئێستاش وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عیراق هیچ لێدوانێكی‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ نه‌داوه‌ كه‌ به‌ بۆچوونی خۆپیشانده‌ران هه‌نگاوێكه‌ بۆ رێگرییكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان.

به‌هۆی‌ خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ شەوی رابردوو ناوچەی سەوز كه‌ باره‌گای‌ بینا حكومییه‌كان و باره‌گای‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ وڵاتانی‌ بیانی‌ تێدایه‌، بە تەواوی داخرا، پێشتریش وەزارەتی بەرگری بڕیاریدا سەرجەم یەكەكانی سوپا بۆ پاراستنی دامەزراوەكانی دەوڵەت و باڵیۆزخانەكان بخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP