Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ساڵیادی کۆچی دوایی تاڵەبانی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە

کوردستان

بینراو 61

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە دووەم ساڵیادی کۆچی دوایی"مام جەلال تاڵەبانی" کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر لە پەیامێکدا، سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خێزان و هاوڕێکانی و گەلی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە  هەولێر لە ساڵیادی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی پێشوی کۆماری عێراق و سکرتێری گشتی حزبی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە کە تێدا هاتووە، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خێزان و هاوڕێکانی و گەلی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین.

لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە، مام جەلال لە رابەرایەتیکردنی عێراق لە کاتە سەخت و پڕئاستەنگەکاندا دەرخەری ئازایەتی و کۆڵنەدان و سیاسەتی لەخۆگرتنی هەمووان بوو.

جەلال حسامەددین شوکروڵڵا، ناسراو بە جەلال تاڵەبانی لە ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٣٣ لە دایکبووە و لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانی کۆچی دوایکردووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP