Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قەدەغەی هاتوچۆ لە شاری بەغدا راگەیاندرا

عێراق

بینراو 47

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دەرکرد بۆ راگرتنی هاتوچۆ لە شاری بەغداد، لە کاتژمێر پێنجی بەیانییەوە هەموو جۆرە هاتوچۆیەک  قەدەغەکرا.

عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانی عێراق  راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا رایگەیاند، ئەم بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەى سەرۆکى لایەنە سیاسیەکان لە کۆشکى سەلام و بۆ پاراستنى ئاسایشى ناوخۆى  وڵات وسەلامەتى گیانى هاوڵاتیانە لە هە رووداویکى نەخوازراو.

باسی لەوەشکردووە، تەنها رێگە بەوکەسانە دەدرێت کە گەشتدەکەن لە رێگەى فڕۆکەوە یاخود کاروبارى فڕۆکەخانەیان هەیە، یان لە شوێنە خزمەتگوزارییەکانى وەک نەخۆشخانە، فەرمانگەى کارەبا و فریاگوزارییەکانى دەوڵەت کاردەکەن.

لە بەشێکی تری بڕیارەکەدا هاتووە قەدەغەى هاتووچۆ لە کاتژمێر پێنجى سەرلەبەیانى رۆژى پێنجشەممە ٣ى تشرینى یەکەم جێبەجێ دەکریت، بێ ئەوەى ئاماژە بە کاتى کۆتایهاتنى بڕیارەکە بکات.

ئەوەش لە کاتیکدایە، لە رۆژی سێشەمەوە لەشارەکانی باشوری عێراق لەوانە بەغدا، بەسرە، دیوانییە و نەجەف لەلایەن بەشێک لە ھاوڵاتیانەوە خۆپیشاندان کرا و وەزارەتی تەندروستی عێراقیش ڕایگەیاند، بەھۆی ڕوبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکانەوە پێنج کەس کوژراوە و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون کە ٤٠ کەسیان لە ھێزە ئەمنییەکان بوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP