Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەلا بەختیار: كورد دەڵـێ‌ گەورەت بمرێ‌ تەگبیركەرت نەمرێ‌

کوردستان

بینراو 66

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتى ٣ى ١٠ى ٢٠١٩، مەلا بەختیار به‌بۆنه‌ى یادى دوو ساڵه‌ى كۆچى دوایى  مام جه‌لال-ه‌وه‌ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌.

مەلا بەختیار له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، "كورد دەڵـێ‌، گەورەت بمرێ‌ تەگبیركەرت نەمرێ‌، مام گەورەو تەگبیركەری یەكێتی و نەتەوەكەمان و عێراقیش بوو، لەناوچەكەشدا، سەرۆكی متمانەپێكراوی وڵاتان بوو".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، "ئێمەی رۆژهەڵاتی، هەتا گەورەكانمان نەمرن، وەكو پێویست هەست بە گەورەییان ناكەین، كە مردن، ئەوجا داخیان بۆ دەخۆین ئەوەتا، ئازاری مام، دوای مەرگی لە هەموو بارێكەوە، ویژدانی هەژاندووین، لەناو یەكێتی، لە كوردستان، عێراق و ناوچەكەشدا، بیر لە هەر كێشەیەك دەكرێتەوە، سایەی شكۆی مام جەلال، ئازاری زیاترمان دەدات".

وتووشییەتی، "گومانی تیانییە، یەكێتی لە دەهەكانی ئایندەش، هەر پێشكەوتن و سەركەوتنێك بەدی بێنێ، بناغەی فەلسەفە سیاسیەكەی بۆ سەرۆك مام جەلال دەگەڕێتەوە، هەر دواكەوتن و شكستێكیشی دوچار بێت، لەچوارەمین كۆنگرە، یان دوای كۆنگرە، ئۆباڵەكەی لەسەر ئەو سەركردانەن كە پەیڕەوی لە رێبازی مام جەلال ناكەن و ئەركە نوێكانی گۆڕانكاریەكانی سەردەمەكە، لەبەرچاو ناگرن".

لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئەم دێرەی نووسیوە بۆ کۆچی دوایی مام جەلال، "مام كێلەكەی دورنمای خەباتە و خۆشەویستیشی لە ویژدانە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP