Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی پارتی: خۆپیشاندانەكانی عێراق دەستی دەرەكی لەپشتە

کوردستان

بینراو 89

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

جێگری سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستا ن و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی رایدەگەیەنێت، پێدەچێت خۆپیشاندانەكانی عێراق زیاتر دەست و پاڵنەری دەرەكیی و ئامانجی دەرەكیی لە پشتەوە بێت.

جەعفەر ئیمینكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، "پێدەچێت خۆپیشاندانەكان، كە بەرەو فراوانتربوون دەچێت و لەسەرەتاوە بەتوندوتیژیی دەستیپێكرد، زیاتر دەست و پاڵنەری دەرەكیی و ئامانجی دەرەكیی لە پشتەوە بێت و ئەمەش دیارە لە بەرژەوەندیی هیچ كام لە دوو لایەنە سەرەكییەكەی ململانێیەكان لەعێراق نابێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "رووخان یان كەوتنی حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی لە بەرژەوەندیی هیچ كام لە ئەمریكا و ئێران نییە، ئەوەش لەبەر هۆیەكی زۆر سادە، لە حاڵەتی روودانی ئەوەدا زۆر قورس دەبێت حكوومەتێكی تەوافوقیی نوێ درووستبكرێت".

لە کۆتایی نووسینەکەیدا باسی لەوەکردووە، "پێمان وایە پاڵنەرەكانی پشت ئەم خۆپیشاندانانە، لەپێناو زەمینەسازیی، پێدانی رەوایەتی سیاسیی و پەردەپۆشكردنێكە بۆ ئەگەری كودەتایەكی سەربازیی".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP