Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... رێستۆرانتی سایە گوڵ داخرا

کوردستان

بینراو 1294

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ریستۆرانتێك داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت پێشتر له‌ كه‌موكورتیه‌كانیان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه‌‌ پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی كاركردن بن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.
هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانت و كافتریاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن وهه‌بوونی ژماره‌یه‌ك سه‌رپێچی، لیژنه‌‌كانی قائیمقامیه‌ت خواردن و خواردنه‌وه‌ی سایه ‌گوڵی دوو داده‌خات.
باسی لەوەشکردووە، سه‌رپێچییه‌كانی سایه‌ گوڵی دوو خۆیان له‌ نه‌بوونی كارتی پشكنینی ڤایرۆس و ته‌ندروستی كارمه‌نده‌كان، هه‌بوونی٢٤ كارمه‌ندی ژن له‌ شوێنه‌كه‌یدا، ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ كارمه‌نده‌ی ژن به‌ده‌رله‌ رێنماییه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌بوونی دوو كچی مناڵی خوار هه‌ژده‌ساڵ كه‌له‌شوێنه‌كه‌ كاریانكردووه‌ ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە،  سه‌رپێچیه‌كی تری سایه‌ گوڵی دوو، پێچه‌وانه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی كاری كردووه‌‌ كاتێكدا مۆڵه‌ته‌كه‌ی بۆ ریستۆرانت وه‌رگرتووه‌ به‌ڵام مه‌ساج له‌شوێنه‌كه‌ بۆ میوانان و كڕیاره‌كانی شوێنه‌كه‌ كراوه‌، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانه.

 

روونیشیکردەوە، سه‌رجه‌م گازینۆ و كافتریا و یانه‌شه‌وانه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ رێگری بكه‌ن له‌ هاتوچۆكردنی منداڵی خوار هه‌ژده‌ساڵ بۆ شوێنه‌كانیان و خواردن و خواردنه‌وه‌ یاخود نێرگه‌له‌یان پێشكه‌ش نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

وتیشی،  پێشتر سایه‌گوڵی دوو له‌سه‌رپێچییه‌كانی ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌می له‌جێبه‌جێكردنیدا كردوه‌ ‌ بۆیه‌ به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

لیژنه‌ی ریستۆرانت یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هابه‌شه‌كانی قائیمامیه‌تی سلێمانی، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌ردانی چێشتخانه‌ و ریستۆرانت و ئه‌وشوێنانه‌ ده‌كات میوانان و گه‌شتیارانی شاری سلێمانی لێی ده‌حه‌وێنه‌وه‌، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی و پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و گه‌شتوگوزارییه‌كان شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP