Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

په‌یامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان بۆ دووەم ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال

کوردستان

بینراو 73

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان لە پەیامێکیدا بە بۆنەی دووەم ساڵیادی کۆچی دوای تاڵەبانی رایگەیاند، سه‌رۆك مام جه‌لال، جگه‌ له‌وه‌ى شۆڕشگێڕ‌و سه‌ركرده‌و ڕابه‌رێكى به‌ئه‌زموون‌ و پشوودرێژو دووربینى شۆڕش بووه‌، دیپلۆماتكارێكى كارا بووه‌ بۆ ناساندنى دۆزى ره‌واى گه‌لى كوردستان به‌ ناوه‌نده‌ جیاجیاكانى جیهان.
په‌یامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، بۆ یادى دوو ساڵى ژیانئاوایى مام جه‌لال، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، مام جه‌لال، ڕابه‌رى هه‌ڵكه‌وتوو، تێكۆشه‌رى پشوو درێژو شۆڕشگێڕى زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ خه‌باتى گه‌لى كوردستان بۆ ڕزگارى‌و ئازادى‌و سه‌لماندنى مافه‌ دیموكراسى‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى گه‌له‌كه‌مان، یه‌كه‌م سه‌رۆكى كۆمارى كوردى هه‌ڵبژێردراوى عێراق‌و ڕابه‌رى شۆڕشى نوێ‌و سكرتێرى گشتى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، ژیانئاوایى كرد.

دەقی پەیامەکە.....
په‌یامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان
بۆ یادى دوو ساڵى ژیانئاوایى مام جه‌لال

جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكى كوردستان..
 دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، مام جه‌لال، ڕابه‌رى هه‌ڵكه‌وتوو، تێكۆشه‌رى پشوو درێژو شۆڕشگێڕى زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ خه‌باتى گه‌لى كوردستان بۆ ڕزگارى‌و ئازادى‌و سه‌لماندنى مافه‌ دیموكراسى‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى گه‌له‌كه‌مان، یه‌كه‌م سه‌رۆكى كۆمارى كوردى هه‌ڵبژێردراوى عێراق‌و ڕابه‌رى شۆڕشى نوێ‌و سكرتێرى گشتى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، ژیانئاوایى كرد.
  سه‌رۆك مام جه‌لال، جگه‌ له‌وه‌ى شۆڕشگێڕ‌و سه‌ركرده‌و ڕابه‌رێكى به‌ئه‌زموون‌و پشوودرێژو دووربینى شۆڕش بووه‌، دیپلۆماتكارێكى كارا بووه‌ بۆ ناساندنى دۆزى ڕه‌واى گه‌لى كوردستان به‌ ناوه‌نده‌ جیاجیاكانى جیهان.
   ژیانئاوایى سه‌رۆك‌و رابه‌رمان (مام جه‌لال)، هه‌موو گه‌لى كوردستان‌و پێكهاته‌كانى عێراقى خه‌مباركرد، چونكه‌ له‌ خه‌بات‌و ئه‌زموونى نیو سه‌ده‌یدا، مام جه‌لال هه‌میشه‌ پێشه‌نگى برایه‌تى گه‌لان‌و پارسه‌نگى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى پێكهاته‌ جیاوازه‌كانى عێراق‌و قوڵكردنه‌وه‌ى ته‌بایى نێوان هێزه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان‌و عێراقیش بووه‌. سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌میشه‌ داكۆكیكاربووه‌ له‌ ڕه‌نجده‌رانى بیروبازوو، خه‌مخۆرى خانووه‌ قوڕه‌كان بووه‌. له‌ سایه‌ى ڕابه‌رایه‌تى‌و سه‌رۆكایه‌تى مام جه‌لال دا، ئازادى بیرو ڕاو ڕه‌خنه‌گرتن، ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌ى گونجاو بۆ خه‌باتى مه‌ده‌نى‌و دیموكراسیانه‌ى هه‌موو چین‌و توێژه‌كان به‌تایبه‌تى ژنان گه‌شه‌ى كردووه‌.
 له‌ ئاستى ناوچه‌كه‌یشدا، سه‌رۆك مام جه‌لال، هه‌میشه‌ ده‌ستپێشخه‌ر بووه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆزى ڕه‌واى گه‌لى كوردستان له‌ به‌شه‌كانى تر، به‌ رێگاى ئاشتى‌و دانوستان‌و خه‌باتى دیموكراسیانه‌، هه‌ر بۆیه‌ گه‌لى كوردستان له‌ به‌شه‌كانى تر‌و گه‌لانى ناوچه‌كه‌یش، به‌ژیانئاوایى سه‌رۆك مام جه‌لال، پشتیوان‌و پێشه‌نگێكى له‌خۆبردووى ئاشتى‌و پێكه‌وه‌ژیانیان له‌ده‌ستدا.
   له‌ یادى دوو ساڵه‌ى ژیانئاوایى سه‌رۆك‌و ڕابه‌رمان مام جه‌لال، په‌یمانى شه‌ره‌ف دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌سه‌ر رێبازى مام جه‌لال‌و شه‌هیدان به‌رده‌وام بین، تا  به‌دیهێنانى دوا ئامانج‌و ئاواتى گه‌له‌كه‌مان. ئه‌زموونى ده‌وڵه‌مه‌ندو پڕ له‌ وانه‌‌و په‌ندى سه‌رۆك (مام جه‌لال)یش هه‌میشه‌ دوورنماى خه‌باتى ئێستاو داهاتوومان ده‌بێت. ناو و یاده‌وه‌رى مام جه‌لال، ئه‌زموون‌و خه‌باتى زیاتر له‌نیو سه‌ده‌ى، فكرو فه‌لسه‌فه‌ى سیاسى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى‌و شۆرشگێڕى مام جه‌لال، بۆ هه‌میشه‌ له‌ناو ویژدان‌و فكر‌و ئاكارماندا به‌زیندوویى ده‌مێنێته‌وه‌.
سڵاو له‌رۆحى پاكى  ڕابه‌ر‌و سكرتێر‌و سه‌رۆكى مێژوویمان (مام جه‌لال).

مه‌كته‌بى سیاسى
یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان
3/10/2019

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP