Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نێچرڤان بارزانی: بە كۆچكردنی مام جەلال بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ كاری ده‌وڵه‌تی و سیاسیدا دروستبوو

کوردستان

بینراو 65

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دووەم ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، "سەرۆککۆماری پێشوی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، كۆچكردنی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ كاری ده‌وڵه‌تی و سیاسیدا دروستکرد، له‌ناو كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مڕۆدا له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ زیاتر له‌ هه‌موو كاتێك هه‌ست به‌ بۆشاییی مام جه‌لال ده‌كه‌ین، به‌ڕاستی مام جه‌لال سیمبولێكی كاری هاوبه‌ش بوو".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دووەم ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، سەرۆککۆماری پێشوی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دا پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، " مام جه‌لال، پشتیوانێكی زۆر گه‌وره‌ بوو بۆ كاری من له‌ دروستكردن و ڕیشه‌داركردنی كاری هاوبه‌ش و به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌ش له‌ هه‌رێمی كوردستان کاتێک كابینه‌ی پێنجه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانمان پێکهێنا و به‌ر له‌وه‌ش له‌ نزیككردنه‌وه‌ی ئیداره‌كان و دروستكردنی یه‌كبڕیاری له‌سه‌ر زۆر پرسی سیاسی و ئیداری له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق".

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

ئه‌مڕۆ له‌ ساڵیادی كۆچی دواییی مام جه‌لالدا، یادی سه‌ركرده‌یه‌كی خه‌باتگێڕ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كۆچكردنی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ كاری ده‌وڵه‌تی و سیاسیدا دروستکرد. له‌ناو كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مڕۆدا له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ زیاتر له‌ هه‌موو كاتێك هه‌ست به‌ بۆشاییی مام جه‌لال ده‌كه‌ین، به‌ڕاستی مام جه‌لال سیمبولێكی كاری هاوبه‌ش بوو.

په‌یوه‌ندیی به‌هێزی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك مام جه‌لال و كاك مه‌سعوود بارزانی، قۆناغێكی به‌هێزی كاری هاوبه‌شی له‌ كوردستان هێنایه‌ كایه‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی چه‌سپاندنی به‌شێكی زۆری داواكانی گه‌لی كوردستان بوو له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانی كۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و ده‌ستووری عێراقدا، هه‌روه‌ها له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار پێگه‌یه‌كی به‌هێز بۆ كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ له‌ دامەزراوەکانى ده‌وڵه‌تی عێراقدا دروستبوو و دیموكراسی له‌ عێراق گه‌شه‌كردنێكی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ بینی.

مام جه‌لال، پشتیوانێكی زۆر گه‌وره‌ بوو بۆ كاری من له‌ دروستكردن و ڕیشه‌داركردنی كاری هاوبه‌ش و به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌ش له‌ هه‌رێمی كوردستان کاتێک كابینه‌ی پێنجه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانمان پێکهێنا و به‌ر له‌وه‌ش له‌ نزیككردنه‌وه‌ی ئیداره‌كان و دروستكردنی یه‌كبڕیاری له‌سه‌ر زۆر پرسی سیاسی و ئیداری له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق.

ئه‌مڕۆ كه‌ یادی كۆچی دواییی مام جه‌لال ده‌كه‌ینه‌وه‌، باشترین وه‌فاداری ئه‌وه‌یه‌ یه‌كڕیزیی گه‌له‌كه‌مان و هاوبه‌شی له‌ كاری سیاسی و به‌ڕێوه‌بردندا، په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوهه‌ڵوێستیی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و هه‌موو هێزه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر پرسه‌ هاوبه‌شه‌ كوردستانی و عێراقییه‌كان به‌هێز بكه‌ین.

یادی مام جه‌لال مایه‌ی خێر و ته‌بایی بێت و سڵاو و دروود بۆ گیانى دەنێرین.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP