Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای خۆپیشاندەران کۆدەبێتەوە

عێراق

بینراو 80

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و یەکێک لە بڕگەکانی گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی تری خواروی عێراق.

شیروان میرزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتو پێنجی ئەم مانگە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و پێشنیازکراوە داواکاری خۆپیشاندەران بخەرێتە بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پەرلەمانی عێراق لە چوارچێوەی کاری خۆیدا سەبارەت بە خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق دەنگ لەسەر ژمارەیەک رێنمایی دەدات و داوادەکات حکومەت لە جێبەجێکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و رووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و رەخساندنی هەلی کاردا بەدەم داوکاری خۆپیشاندەرانەوە بچێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە یەکی ئەم مانگەوە لە شارەکانی عیراق بەگشتی و بەغدا بەتایبەتی لەلایەن بەشێک لە ھاوڵاتیانەوە خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت بەھۆی رووبەڕوبوونەوەی خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکانەوە تا ئیستا   ١١ کەس کوژراوە و کە یەکێکیان پۆلیسە و زیاتر لە ٤٠٠ کەسیش برینداربون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP