Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رێبوار تاڵەبانی: عێراق لە دۆخێكی پڕ مەترسیدایە

کوردستان

بینراو 96

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی ئەنجوومەنی پاڕێزگای کەرکووک بەوەکالەت رایگەیاند، عێراق بەدۆخێکی پڕ لەمەترسی تێپەڕ دەبێت، پێویستە هەرێمی کوردستان خۆی بۆ گۆڕانکای و مەترسیەکان ئامادەبکات کە لەعێراقدا روودەدەن.

رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی پێشوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، لە ئێستادا عێراق بەدۆخێکی پڕ لەمەترسی تێپەڕ دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەرێمی کوردستان دەبێت بۆگۆڕانکاری و مەترسیەکان ئامادەبێت کە لەعیراق دێنە پێشەوە، ناشزانین بارودۆخی عێراق به‌ره‌وكوێ دەڕوات و حكومه‌تی ئێستای عیراق واده‌مێنێته‌وه‌ یان نا.

 هاوکات باسی لەوەشکرد، کەیسی كه‌ركووک خەمی هه‌موو تاكێكی كورده‌ له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، ئێستا له‌ رووی یاسایی و ده‌ستوری و سیاسی و ئه‌مری واقع دۆخەکەی نائاسایی و نایاسایی نادەستووریە.

سەبارەت بە خۆکاندیدکردنی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا وتی، هیچ بڕیارێک نیه‌ خۆم كاندید بكه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنەکان، ئەو سکاڵایەی لەسەرم هەیە لەپێناوی ئەوەی جارێکی تر نەبمەوە بەسەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک سکاڵایەکی سیاسی لە پشتەوەیە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP