Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان

بینراو 485

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی دوکان-سلێمانی لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا و بەو هۆیەشەوە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕیی میدیایی بینەر کەوتووە، لە كاتژمێر ٣:٣٠ خولەكی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەكی  دوكان ــ سلێمانی، لە نزیك گوندی كانیخان، دوو ئۆتۆمبێل بەیەکیاندادا و لە ئەنجامیشدا شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لە دەستدا.

ئەوەش لە کاتێکداییە، رووداوەکانی هاتوچۆ بەردەوام لە زیاد بووندایە و شارەزایان هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ تیژرەوی شۆفێران پابەند نەوبونیان بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگاو بانەکان، بەشێکی تر لە هۆکارەکان دەگەڕێتەوە بۆ خراپی کوالێتی ئۆتۆمبێلەکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP