Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەلا بەختیار: عیراق توشی فەوزا و كێشەیەك دەبێ‌ هەرگیز ئەو سەری نەدۆزیتەوە

کوردستان

بینراو 118

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پێش ٥٦ رۆژ لە ناحییەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە لە کۆڕیکدا، لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێکدا پێشبینی ئەم دۆخەی ئێستای عێراقی کردووە کە تێی کەوتووە.

مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە میانی کۆڕێکدا لە ناحییەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ وتارێکی پشێشکەش کرد کە تێی دا پێشبینی خۆپیشاندانەکان و ئەو دۆخەی ئێستای عێراقی تێکەوتووە کرد و رایگەیاند"عیراق توشی فەوزاو كێشەیەك دەبێ‌، هەرگیز ئەو سەری نەدۆزیتەوە" هەروەها زەنگی مەترسی بۆ کوردستانیش لێداوە.

لە بارەی دۆخی عێرق-یشەوە رایگەیاندووە، دوێنێ‌ راپۆرتێك لەسەر نەزاهەی عیراق بڵاوبۆتەوە، مرۆڤ سەری دەسوڕمێ‌ لەعیراق (٥) پێنج هەزار كەیسی گەندەڵی لەعیراقدا هەیە! مەزندە وایە لایەنیكەم (٣٠٠) سێ‌ سەد ملیار، هەتا دەگاتە (٥٠٠) ملیار گەندەڵی‌ و دزی لەعیراقدا كراوە! لەناو گەندەڵەكاندا (٦) وەزیری تێدایە، بەسەدان بەڕێوەبەری گشتی‌ و بەهەزاران كاربەدەستی تێدایە كە تێوەگلاون بەگەندەڵی، ئایا ئەمە لەم سەردەمەدا دەچێتە سەر.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵیت، ئەو عیراقە خۆی نەگۆڕێ‌، ئەم گەندەڵانە چارەسەر نەكات، ئابورییەكەی نەخانە خزمەتی چارەسەری كێشەكان‌و خزمەتی دابینكردنی پێداویستییەكان، نەخاتە خزمەت ئاشتی كۆمەڵایەتی، لەسەر بنەمای دادپەروەری، ئەو عیراقە توشی فەوزاو كێشەیەك دەبێ‌، هەرگیز ئەو سەری نەدۆزیتەوە، لەجەزائیر و سۆدان خراپتر تووش دەبێت.

دەقی ئەو وتانەی لە کۆڕەکەدا پێشکەشی کرد:

مەلا بەختیار: 
عیراق توشی فەوزاو كێشەیەك دەبێ‌، هەرگیز ئەو سەری نەدۆزیتەوە

(پەیوەندی حزبە كوردستانییەكان، لەسەردەمی شۆڕشی پەیوەندییەكاندا)، ناونیشانی ئەو كۆڕەبوو كە ئێوارەی رۆژی (7/8/2019)‌و لەناحیەی شۆڕش، لەلایەن رێكخراوی ئاگای نوێ‌، بۆ سیاسەتمەدارو رۆشنگەر مەلا بەختیار، رێكخرابوو. 
لەیەكێك لەتەوەرەكانی كۆڕەكەیدا، مەلا بەختیار، بەپشت بەستن بەداتا‌و ئامار، بە روونی و رۆشنی ئاماژەی بۆ دۆخی خراپی عیراق و هەموو ئەو گەندەڵی‌و دزی‌و تێوەگلانی بەرپرسانە كرد، كە عیراقیان گەیاندۆتە رۆخی دۆخی تەقینەوە..
هەروەك زەنگی بۆ حكومەت‌و دەسەڵاتدارانی كوردستانیش لێدا، كە ئەگەر پەرلەمان‌و حكومەت‌و سیستەم‌و دامودەزگاكانمان خۆیان سەراپا نەگۆڕن‌و كێشەكان چارەسەر نەكەن‌و دژایەتی گەندەڵی نەكەن بەئەركی سەرەكی خۆیان، ئەوا بەدووری مەزانن، كێشەكان لەكوردستاندا‌و بەڕووی ئەم حكومەتەدا بتەقنەوە!
  
ئەگەر حزبەكان ستراتیجی تازە لەنێوانماندا نەبێ‌‌و ئەو حزبانە بەم ستراتیجە تازەیە حوكمڕانی نەكەن‌و حوكمڕانییەكە لەحوكمڕانییەكی دە ساڵ‌و پانزە ساڵ‌و بیست ساڵ لەمەوبەرەوە نەگوازنەوە بۆ حوكمڕانی ئەم سەردەمە، بۆ ناو گۆڕانكارییەكان‌و پەیوەندییەكانی ئەم سەردەمە، مانای ئەوەنییە توشی كێشە نابین، هیچ بەدووری مەزانن ئەگەر پەرلەمان و حكومەت‌و سیستەم‌و دامودەزگاكانمان خۆیان سەراپا نەگۆڕن‌و لەگەڵ گۆڕانكارییەكاندا خۆیان نەگونجێنن، كێشەكان چارەسەر نەكەن‌و دژایەتی گەندەڵی نەكات بەئەركی سەرەكی خۆی، مشەخۆری لانەبات‌و خەڵك رازی نەكات‌و لەقۆناغی دامەزراندنەوە، نەگوازێتەوە بۆ قۆناغی سۆسیال‌و دادپەروەری، هیچ بەدووری مەزانن، كێشەكان وردە وردە كەڵەكەببن‌و بەجۆرێكی تر كێشەكان لەكوردستاندا‌و لەڕووی ئەم حكومەتە بتەقنەوە! بۆیە ئەركی حیزبەكانە پێشئەوەی حكومەت بیر لەبەرنامەو ستراتیجی تازەی خۆی بكاتەوە، ئەركیانە ناكۆكییە لاوەكییەكان بخنە لاوەو لەڕێگەی پسپۆڕەكانەوە كێشەكانی عەقڵییەتی حزبایەتی دەسەڵاتخوازی كەمبكەینەوەو چارەسەری سیاسی لەنێو خۆماندا لەبەر ڕۆشنایی گۆڕانكارییەكانی ئەم سەردەمە چارەسەری سیاسی زۆرتر بدۆزینەوە، پشت بەئابوری سەردەم، تەكنینكی سەردەم، ئاسایشی سەردەم، راگەیاندن‌و مێدیای سەردەم، فەلەسەفەی نوێی پەروەردەی‌و زانكۆكان ببەستین. هەموو ئەمانە لەبری ئەوەی بیر لەوە بكەینەوە چەند نەوت دەبەین‌و چەند نەوت نابەین‌و چەند دەدزرێ‌‌و چەند نادزرێ‌، تەنها ئەمە خەمی سەرەكی حكومەتەكەمان بێ‌، بەڵكو پشت بەوە ببەستین كە بودجەی زانكۆكان، وەزارەتی پەروەردە، بە دەیان لەمەی ئێستا زیاتر بكرێت بۆ ئەوەی ئەقڵی گەورە پەروەردە بكرێت. 

وڵاتی وا هەبووە، هاوتەمەنی ئێمەیە، لە (1991)ەوە بۆ ئێستا لەدەسەڵاتداین، واتە (28 بۆ 29) ساڵ دەچێت، سەنگافورەش، (31 بۆ 32) ساڵ لەمەوبەر لەسەدا حەفتای خەڵكەكەی برسیی بووەو لەسەدا پەنجاشی لەژێر هێڵی هەژارییەوە بووە، بەڵام تەنها بە بایەخدان بەزانكۆ، بە پەروەردەكردنی ئەقڵ‌و بە بەرنامەی تازەی ئابوری، ئێستا پێشكەوتووتین وڵاتی دنیایە‌و پاسپۆرتەكەشی باشترین پاسپۆرتی دنیایە‌و لەئەمریكا‌و روسیا‌و چینیش گرنگترە لەجیهاندا. ئێستا هەموو جیهان روودەكاتە ئەو وڵاتە، كە لەپێشتردا لەبرساندا دەمرد!
بەڵام وڵاتی نەوتیش، جەزائیر، كە شەشەمین وڵاتە هەناردەی نەوتە، ئەوەتا خەڵكەكەی لێی رازییە‌و ئەگەرچی ملیۆنێك شەهیدیان بەخشیوە هەتا رزگاریان بوو لەداگیركاری فەرەنسی، بەڵام فەرموو بزانن چیان بەسەرهاتووە. ئەوە هەشت مانگەی خۆپیشاندان‌و راپەڕینە‌و حزبی ملیۆن شەهید، یەك خێزانی شەهید بەرگری لێنەكرد كە لێیقەوما! (250) سەركردەو وەزیرو كاربەدەستی گەورە گەورە ئێستا لەزینداندان، لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.  
لەبارەی دۆخ‌و هەلومەرجی عیراقیشەوە، جەختیكردەوە، كە:
دوێنێ‌ راپۆرتێك لەسەر نەزاهەی عیراق بڵاوبۆتەوە، مرۆڤ سەری دەسوڕمێ‌ لەعیراق..! (5) پێنج هەزار كەیسی گەندەڵی لەعیراقدا هەیە! مەزندە وایە لایەنیكەم (300) سێ‌ سەد ملیار، هەتا دەگاتە (500) ملیار گەندەڵی‌و دزی لەعیراقدا كراوە! لەناو گەندەڵەكاندا (6) وەزیری تێدایە! بەسەدان بەڕێوەبەری گشتی‌و بەهەزاران كاربەدەستی تێدایە كە تێوەگلاون بەگەندەڵی! ئایا ئەمە لەم سەردەمەدا دەچێتە سەر..؟!
 ئەو عیراقە خۆی نەگۆڕێ‌،  ئەم گەندەڵانە چارەسەر نەكات، ئابورییەكەی نەخانە خزمەتی چارەسەری كێشەكان‌و خزمەتی دابینكردنی پێداویستییەكان، نەخاتە خزمەت ئاشتی كۆمەڵایەتی، لەسەر بنەمای دادپەروەری، ئەو عیراقە توشی فەوزاو كێشەیەك دەبێ‌، هەرگیز ئەو سەری نەدۆزیتەوە، لەجەزائیر و سۆدان خراپتر تووش دەبێت. 
بێگومان كوردستانیش لەو دۆخە بەدەر نابێت، ئەگەر فریای خۆمان نەكەوین..!
چونكە جاران دەمانتوانی بەكۆمەڵ بڕیاربدەین‌و بارودۆخەكە دابین بكەین، بەڵام ئێستا ئەوە نەماوە حزب بتوانێ‌ بەكۆمەڵ بڕیار بدات! حزب، حزبەكەی خۆی بەئاسانی پێ‌ كۆنتڕۆڵ ناكرێت. بەڵكو دەبێ‌ ئێستا ئەوەنەی بیر لەكۆنترۆڵی حزبی دەكەینەوە، دەبێ‌ بیر لەچۆنێتی چارەسەركردنی كێشەی كۆمەڵایەتی، ئابوری، كێشەی تاك، خوێندن، دامەزراندن، كێشەی چۆنێتی دژایەتیكردنی گەندەڵی بكەینەوە.
بەڵكو دەبێ‌ حزبەكان، لەحزبی رابردووەوە بێنە ئەم سەردەمە، ئەقڵییەت‌و چارەسەكان بێنە ئەم سەردەمە‌و ئەركەكانیشمان ئەركی ترو جیاوازن. لەرابردوودا، ئاربیجی‌و دۆشكەو كڵاشنیكۆف‌و پارتیزانی‌و ئەی رەقیب‌و دەمی راپەڕین، هەموو شتێك بوو لەلامان! 
مەلا بەختیار، بەپێویستیشیزانی، كە:
ئێستا سەردەمەكە جیاوازەو كە خەڵك گوێ‌ دەگرێ‌، بەرنامەت هەبێ‌‌و بڕیاریشت نەبێ‌ قبوڵێتی، بەمەرجێك لەەرژەوەندی چارەسەری كێشەكانی بێ‌، ئەو خەڵكە بریندارە ئامادەی گوێگرتن بێ‌، ئامادەبێ‌ بەرنامەكەت‌و مێژووەكەشت قبوڵ بكات، كەواتە لەسەرچی وەستاوین نەتوانین كێشەكانی چارەسەر بكەین؟! چیمان لەم میللەتە دەوێت لەوە زیاتر كە بۆی كردووین؟! گوناهێكی گەورەیە لەئەقڵی رابردووەوە نەگوازینەوە بۆ ئەقڵی ئەم سەردەمەو حزبەكانمان لەنێوان خۆماندا رێكنەكەوین. دەبێ‌ رێكبكەوین، بەڵام نەك لەسەر بنەمای ئەوەی كاممان زۆرترین دەسەڵات‌و پلەو پایەمان هەبێ‌! بەڵكو لەسەر ئەوەی كاممان باشترین تێگەیشتنمان بۆ سەردەمەكە دەبێ‌‌و باشترین چارەسەرمان بۆ كێشەكان سەردەمەكە دەبێ‌‌و دەبێ‌ ئەمە بكەین بە بەرنامەی خۆمان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP