Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەولێر... لە نزیک شارۆچکەی کەسنەزان تەرمی پێنج کەس دۆزرانەوە

کوردستان

بینراو 575

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە نزیک شارۆچکەی کەسنەزانی سەر بە پاریزگای هەولێر تەرمی پێنج کەس دۆزرایەوە کە هەر پێنجیان ئەندامی یەک خێزانن و دانیشتوی گوندی "پیرە رەشن"، و خەڵکی رۆژ ئاوای کوردستانن و لێرە پەنابەرن.

کاروان خۆشناو، وتەبێژی پێشوتری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو خیزانە لە پێنج کەس پێکدێت دایک و باوک و سێ منداڵ کە لە (دوو کوڕ و کچێک) پێکدێت و دانیشتوی گوندی پیرە رەشن و ئاوارەی رۆژئاوای کوردستانن بە هۆکاری نادیار کوژراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لێکۆڵینەوە لە بارەی رووداوەکەوە دەستیپێکردووە و تەرمەکانیش رەوانەی پزیشکی دادوەری هەولێر کراون.

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی بینەر کەوتووە بە جەستەی کوژراوەکانەوە ئاسەواری پیا کێشانی بەرد بەدی دەکرێت، باوکەکە وەستای کاشی بووە و تا ئێستا هۆکاری کوژرانەکەیان نازاندرێت.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP