Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەو کوڕانەی دەچنە بەردەم مەکتەبی کچان دەستگیردەکرێن

کوردستان

بینراو 325

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

قائیمقامی قەزای سۆران بە نوسراوێکی فەرمی بڕیاریداوە هەر کوڕێکی هەرزەکار بچێتە بەردەمی مەکتەبی کچان دەستگیربکرێت.

نوسراوێکی فەرمی کە واژۆی کرمانج عزەت سلێمان، قائیمقامیی قەزای سۆرانی لەسەر تێیدا هاتووە، "دیاردەیەكی زۆر ناشرینی كۆمەڵایەتی لە سۆران سەریهەڵداوە، ئەویش ئەوەیە لەكاتی دەستپێكردنی دەوامی قوتابخانەكان و تەواوبونیان، لە بەیانی و نیوەڕۆ و ئێوارە، هەندێك گەنجی هەرزەكار بە ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیل، بەر لە خوێندكارانی كچان دەگرن و سوكایەتیان پێدەكەن".

باس لەوەشکراوە، "ئەو گەنجانە زۆربەی ئۆتۆمبێلەكانیان ژمارەیان لێكردوەتەوە یان بێ ژمارەن، یان دەنگێكی گەورەیان خستوەتە سەر مەكینەی ئۆتۆمبێلەكانیان، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەكی هاوبەش لە هەرسێ بەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتوچۆ و پۆلیس و ئاسایشی سۆران دروست بكرێت و لەكاتی دیاریكراو جەولە بەدەوری قوتابخانەكان لێ بدەن، هەرزەكارەكان دەستگیربكرێن و دەستبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیلەكانیان و دۆسیەیان بۆ بكرێتەوە و بدرێنە داواكاری گشتی".

هەر لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، داوا لە پەروەردەی سۆران بكرێت ژمارەی لیژنە هاوبەشەكە بدەنە سەرجەم قوتابخانەكانی سنورەكە بۆ ئەوەی لیژنەكە ئاگاداربكەنەوە و پەیوەندیان پێوە بكەن و وێنەی گەنجە سەرپێچی كارەكانیش بە مۆبایل بگرن و بیدەنە لیژنەكە بۆ گرتنیان و بڕیارەكەش لە سبەی شەممەوە جێبەجێ دەكرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP