Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"خۆپیشاندانەکانی عێراق کاریگەرییان لەسەر ناردنی مووچەی هەرێم نابێت"

کوردستان

بینراو 308

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەندامێکی لیژنەی کاروباری دارەیی لە پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی کۆمەڵ لە بارەی کاریگەری خۆپێشاندانەکان لەسەر ناردنی مووچەی هەرێم رایگەیاند، "خۆپیشاندانەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کاریگەری لەسەر ناردنی موچەی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە نابێت، بەڵام پێدەچێت چەند ڕۆژێک دوابکەوێت".

ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابووریی لە پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی کۆمەڵە بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاند، "خۆپیشاندانەکان وا لە نوێنەرانی کورد لەبەغدا دەکەن، ئەوەی لە ٢٠١٩ سەبارەت بە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم تێیان پەڕاند، نەتوانن جارێکی دیکە دووبارەی بکەنەوە، بەبێ رادەستکردنی نەوت بە بەغدا".

باسی لەوەشکرد، بودجە و مووچەی کوردستان ئەوەندە گەورە نییە، "من خۆم عادل عەبدولمەھدیم رووبەرو بینیوە، بە ئاشکرا وتی بەھیچ جۆرێک دەست نابات بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەمساڵدا، بەڵام بۆ ٢٠٢٠  بەدڵنیایی کاریگەریی دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکر، لەکاتێکدا ھیچ خزمەتگوزاریەک لە ناوەڕاست و باشوری عیراق نیە، خۆپیشاندانەکان دەبێتە فشارێکی گەورە بۆسەر نوێنەران ، چاوەڕێی ئەوەی لێدەکرێت ئەوەی لە ٢٠١٩ ھەبووە، مەحاڵە لە ٢٠٢٠ دووبارە ببێتەوە.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئەوەشی رووکردەوە، " ناڕەزایی خۆپیشاندەرانی عێراق، بەتەنھا مووچە خۆران ناگرێتەوە، چونکە لە باشور و ناوەڕاستی عێراق نزیکەی ھەشت ملیۆن مووچەخۆر ھەیە، بەڵام کێشەی  سەرەکی عێراق، کێشەی ئاسایش و خزمەتگوزاری و سەروەری یاسایە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP