Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ: لە خۆپیشاندانەکاندا تا ئێستا ٣٧ کەس کوژراون

عێراق

بینراو 49

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی تری خواروی عێراق ٣٧ کەس کوژراون و ١٣٢٩ کەسی دیکەش برینداربوون. 

كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوی پارێزگاكانی عێراقی بڵاوكردوە و رایگەیاند، لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکان تائێستا ٣٧ کەس کوژراون و ١٣٢٩ کەسی دیکەش بریندار بوون. 

بەپێی راگەیاندراوەکە لە ناو کوژرا و بریندارەکاندا جگە لە خۆپیشاندەران و خەڵکی مەدەنی هێزە ئەمنیەکانی عێراقیش هەیە .
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، كە ٢٧٢ كەس لەئێستادا دەستگیركراون و وەكو خۆشی دەڵێت ئەو ئامارە تا كاتژمێر ١٢ نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی تۆماركراوە.

ئەوەش لە کاتیکدایە، لە رۆژی سێشەممەی رابردووە زنجیرەیەک خۆپیشاندان لە شاری بەغدا و چەند شارێکی تری خواروی عێراق دەستی پێکردووە و خۆپیشاندەران داوای باشکردنی گوزەرانیان دەکەن لەرێگەی رەخساندنی هەلی کار و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو کارەبا و چەند خزمەت گوزارییەکی تر، داوای بەسزا گەیاندنی گەندەڵکاران دەکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP