Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شێخ جەعفەر: هیچ پەیوەندییەکم بە کۆنگرەوە نییە

کوردستان

بینراو 557

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

شێخ جەعفەر، لەبارەی کۆنگرەی یەکێتییەوە کە وابڕیارە لە ٧/١٢/٢٠١٩ ببەسترێت رایگەیاند، هیچ پەیوەندییەکم بە کۆنگرەوە نییە.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی بینەر لە میانی پرسەی دکتۆر عێزەدین مستەفا-دا رایگەیاند، "هیچ پەیوەندییەکم بە کۆنگرەوە نییە" کە وابڕیارە لە ٧/١٢/٢٠١٩ کۆنگرەی یەکێتی ببەسترێت.

هەروەها لە بارەی دەستبەکاربونی لە پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، تائێستا وەک جێگری سەرۆکی هەرێم دەست بەکار نەبووم و جارێ دیار نییە کەی دەست بەکار دەبم.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە مانگی رابردوودا ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی بە کۆی دەنگ بڕیاریاندا کۆنگرەی حزبەکەیان لە ٧/١٢/٢٠١٩ ببەستن کە ماوەی نۆ ساڵە ئەو حزبە کۆنگرەی نەبەستووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP