Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەواڵێکی خۆش بۆ مووچە خۆرانی هەرێم

کوردستان

بینراو 21100

04/10/2019

Alternate Text
+ -

یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم لە بارەی کاتی پێدانی مووچەوە رایگەیاند، مووچە لە کاتی خۆیدا بەسەر مووچە خۆراندا دابەش دەکرێت و هیچ دواناکەوێت.

رێباز محمەد حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان و راژەی گشتی لە میانی پرسەی دکتۆر عێزەدین مستەفا رەسوڵ و لە لێدوانیکی تایبەت بۆ تۆڕی میدیایی بینەر رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە کاتی خۆیدا دابەش دەکرێت و بە هیچ شێوەیەک دواناکەوێت.

رێباز حەملان، لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم وەزیری دارایی بوو لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان و لە ماوەی رابردوودا بە بریاری مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم بووەتە یاریدەدەری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان و راژەی گشتی لە کابینەی نوێدا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP