Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عەدنان موفتی: هیوادارم لە کۆنگرەدا سەرکردایەتییەکی باش هەڵبژێردرێت

کوردستان

بینراو 95

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، هیوادارم لە کۆنگرەی داهاتوی یەکێتیدا سەرکردایەتییەکی باش دابندرێت.

عەدنان موفتی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان کە ماوەیەکە لە چالاکییەکانی حزبەکەی بەدوورە و لە حکومەتیش بە هەمان شێوە لە لێدوانێکی تایبەت بۆ تۆڕی میدیایی بینەر لە بارەی کۆنگرەی حزبەکەی رایگەیاند، بەشداری لە کۆنگرەی داهاتوی یەکێتیدا دەکەم و هیوادارم سەرکردایەتییەکی باش دابنرێت بۆ یەکێتی.

هەروەها لە بارەی رۆڵ و کاریگەری مام جەلال تاڵەبانی هەم لەسەر ئاستی حزبەکەی و  هەرێم و عێراقیش بەگشتی وتی، کەس نەیتوانیوە جێگای مام جەلال پڕبکاتەوە. 

ئەوەش لە کاتیکدایە، ماوەیەکە ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بێدەنگە و دوورە لە کۆبوونەوە و چالاکییەکانی حزبەکەی.   

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP