Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرۆکی هەرێم: لە بارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە

کوردستان

بینراو 60

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی خۆپیشاندانەكانی عێراق بڵاوكردەوە رایگەیاند،"خۆپیشاندانى مەدەنى و ئاشتیانە، مافێکى دەستوریى پارێزراوە، كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانى عێراق له‌دايكبوى رۆژ نين، به‌ڵكو زاده‌ى ره‌فتار و سياسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانى ده‌يان ساڵى رابردوى حكومه‌ته‌ يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كانى عێراقن".

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەسەر خۆ پیشاندانەکانی عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "هيچ حكومه‌تێك ناتوانێت له‌ شه‌و و رۆژێكدا كێشەكان چاره‌سه‌ريان بكات، به‌ديهێنانى خواست و داواكانى گه‌ل، هاوكارى و پشتگيريى هه‌موو هێز و لايه‌نه‌كانى ده‌وێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، " عێراق لە دۆخێکى هه‌ستياردایە کە پێویستى بە ئارامى و سەقامگیریى سیاسى و ئەمنى هەیە، ئاڵۆزى و تێکدانى ئاسایش و ده‌رچونى رووداوه‌كان له‌ كۆنترۆڵ، دۆخەکە خراپتر و دژوارتر دەکات، هیچ شتێک چارەسەر ناکات و هەموو گەلانى عێراق تیایدا زەرەمەند دەبن، داواکارین هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن، یاسا بپارێزن و به‌رژەوه‌ندی باڵاى وڵات ره‌چاو بكه‌ن".

دەقی پەیامەکە:

بە نیگەرانییەوە لە ڕووداو و توندوتیژییەکانى ئەم چەند ڕۆژەى بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکەى عێراق دەڕوانین. خۆپیشاندانى مەدەنى و ئاشتیانە، مافێکى دەستوریى پارێزراوە، بەڵام نابێت بۆ توندوتیژى و پێکدادان و نانەوەى پشێوى و ده‌رچوون له‌ ياسا بگۆڕێت و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسايشى گشتى و تێكدان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت بكات.

كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى عێراق له‌دايكبووى ڕۆژ نين، به‌ڵكوو زاده‌ى ڕه‌فتار و سياسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانى ده‌يان ساڵى ڕابردووى حكوومه‌ته‌ يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كانى عێراقن و هيچ حكوومه‌تێك ناتوانێت له‌ شه‌و و ڕۆژێكدا چاره‌سه‌ريان بكات. به‌ديهێنانى خواست و داواكانى گه‌ل، هاوكارى و پشتگيريى هه‌موو هێز و لايه‌نه‌كانى ده‌وێت. پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى و ئێستا و داهاتووى وڵات، ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى هه‌مووانه‌ و وريايى و داناييى هه‌مووانى پێويسته‌.

عێراق لە دۆخێکى هه‌ستياردایە کە پێویستى بە ئارامى و سەقامگیریى سیاسى و ئەمنى هەیە، ئاڵۆزى و تێکدانى ئاسایش و ده‌رچوونى ڕووداوه‌كان له‌ كۆنترۆڵ، دۆخەکە خراپتر و دژوارتر دەکات، هیچ شتێک چارەسەر ناکات و هەموو گەلانى عێراق تیایدا زەرەمەند دەبن. داواکارین هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن، یاسا بپارێزن و به‌رژوه‌نديى باڵاى وڵات ڕه‌چاو بكه‌ن.

نێچیرڤان بارزانى

سەرۆکى هەرێمى کوردستان

4/10/2019

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP