Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەدر داوا لە پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی سائیرون دەکات بایکۆتی پەرلەمان بکەن

عێراق

بینراو 65

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەدر، لە نامەیەکی کراوەدا داوا لە سەر جەم پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی سائیرون دەکات، کە کارەکانیان لە پەرلەمانی عێراق هەڵپەستێرن. 

ئەمڕۆ هەینی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و كە گەورەترین كوتلەی هاوپەیمانی سائیرون-ە لە پەرلەمانی عێراق،  لە نامەیەکدا دوای لە سەرجەم پەرلەمان تارەکانی هاوپەیمانی سائیرون کرد کە بایکۆتی پەرلەمان بکەن و کارەکانیان رابگرن.

ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "داواتان لێدەكەم تا ئەوكاتەی پرۆگرامێكی حكومی دانەڕێژرێت كە گەل و مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانیش رازی بن لەسەری لە پەرلەمان ئامادەنەبن، ئەوەش پێویستی بە دەنگە ئازادەكانی ئێوە هەیە".

ئەو داوایەی سەدر لە کاتێکدایە ماوی چوار رۆژە خۆپیشاندان لە شارەکانی عێراق دەستی پێکردووە کە بەو هۆیەوە دەیان کەس کوژراون و سەدانی دیکەش برینداربوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP