Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی کوشتنی خێزانە ئاوارەکە راگەیاند

کوردستان

بینراو 100

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لەدوای ئەوەی دوێنێ پینجشەممە تەرمی خێزانێکی پێنج کەسی لە نزیک شارۆچکەی کەسنەزانی سەر بە پاریزگای هەولێر دۆزرایەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی تێوەگلان لەو رووداوە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاویكردەوە تێیدا هاتوە، "رێکه‌وتی ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ له‌ نزیک گوندی "پیرڕه‌‌ش" ی شاری هه‌ولێر، ته‌رمی ژن و پیاوێک و سێ منداڵ، له‌لایه‌ن تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشه‌وه‌ دۆزرانه‌وه‌ که‌ به‌ گوللـه‌ کوژرابون".

روونیشی کردووەتەوە، " دوای لێکۆڵینه‌وه و کۆکردنه‌وه‌ی (به‌ڵگه‌ی تاوان) له‌لایه‌ن تیمه‌ تایبه‌ته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، توانرا تاوانباره‌که‌‌ ده‌ستنیشان بکرێت و  له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا ده‌ستگیر بکرێت".

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا ئاماژە بەوەشکراوە، "به‌پێی لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان و دانپێدانانی تاوانباری ده‌ستگیرکراو (فریدون کریم رمضان) ئێواره‌ی ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ هه‌ستاوه‌ به‌ کوشتنی ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانێکی پێنچ که‌سی، که‌ پێکهاتون له‌ باوک و دایکێک و سێ منداڵیان، که‌ ئه‌م خێزانه‌ کوردی رۆژئاوای کوردستان و نیشته‌جێی گوندی پیرڕه‌شی شاری هه‌ولێر بون".

باسی لەوەشکردووە، "تاوانبار (فریدون کریم رمضان) سه‌ره‌تا سه‌رۆکی خێزانه‌که‌ به‌ناوی (بسام حسین رسول)ی به‌ گوللـه‌ کوشتوه‌، دواتر هاوژینه‌که‌ی به‌ناوی (سوالین محمد نزیر) ئینجا هه‌ر سێ منداڵه‌کانیان به‌ناوه‌کانی ( حسێن ١١ساڵ، روشکا ٧ساڵ و محمد ٥ساڵ)".

ئەوەشی وتووە،"لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌م تاوانه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ڕو".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP