Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

جوڵانەوەی نەوەی نوێ سبەی کۆنگرەی گشتی دەبەستێت

کوردستان

بینراو 92

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بە پێی راگەیاندراوێکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بڕیارە سبەی شەممە بەرواری ٥ی تشرینی یەکەم جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆنگرەی گشتی خۆتی ببەستێت و تێیدا سەرۆکی جوڵانەوەکە هەڵبژێردرێت. 

لە راگەیەندراوێکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ-دا هاتووە، بە پشت بەستن بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەکە لە بەرواری ١٧ی حوزەیرنی ئەمساڵ و بڕیاری ئەنجومەنی باڵا، کە کۆنگرەی حزب ببەسترێت لە ماوەی شەش مانگدا.

باس لەوەشکراوە، ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەکە سەرۆکی جوڵانەوەکەی سەرپشک کردووە بۆ دیاریکردنی کاتی بەستنی کۆنگرەکە.

ئەوەش روونکراوەتەوە، جوڵانەوەکە بڕیاریدا رۆژی شەممە ٥ی ئۆکتۆبەر، کە دەکاتە سبەینێ، کۆنگرەی گشتیی یەکەمی جوڵانەوەکە لە سلێمانى ببەسترێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو کۆنگرەیەدا هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی جوڵانەوەکە دەکرێت لەگەڵ تاوتوێکردن و بریاڕدان لەسەر چەند بابەتێکی دیکە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، جوڵانەوەی نەوەی نوێ جوڵانەوەیەکی جەماوەرییە و کە زۆریینەی ئەندامان و لایەنگرانی لە چینی گەنجن و یەکەم کۆنگرەی دامەزراندنی خۆی لە ٥/١/٢٠١٨ دەدا بەست و بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و عێراقیشدا کرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP