Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە وڵاتی نایجیریا ژنان بەزۆر دووگیان دەکرێن بۆ ئەوەی دواتر منداڵەکانیان بفرۆشن

جیهان

بینراو 432

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لەوڵاتی نایجیریا لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە ١٩ ژن رزگارکراون کە لەلایەن چەند قاچاخچییەک گیرابوون، کە مامەڵە بە مرۆڤەوە دەکەن لەشوێنێک بەندیان کردوون و دەستدرێژیان کراوتە سەر و بەزۆر دوگیان کراون تا دواتر منداڵەکانیان بفرۆشن.  

پۆلیسی لاگۆس لە وڵاتی نایجیریا رایگەیاند، دوای دروستبونی گومان لەلایەن دانیشتوانی نزیک لە "کارگەکە"، بەهۆی بینینی ژمارەیەکی نائاسایی "ژنانی دووگیان" لە شەقامەکانی نزیک لەو شوێنە سکاڵایان لای پۆلیس تۆمار کردوە، هێزە ئەمنیەکان و پۆلیس داویانە بەسەر "کارگەکەدا".


باس لەوەشکراوە، لە "کارگەکەدا"  ١٩ ژنی دوگیان کە تەمەنیان لە نێوان ١٢-٢٨ساڵان بووە لەگەڵ ژمارەیەک منداڵدا رزگارکراون.


قوربانییەک لەو رووداوە بە پۆلیسی راگەیاندووە، ژنێک بە ناوی (مادام ئولوچی)،  قوربانیەکانی وەک "کۆیلەی سێکسی" بەکارهێناوە و تا کاتی دوگیانبون لە "کارگەکەدا" هێشتونیەوە دواتر منداڵەکانی فرۆشتوە و بڕێک پارەی کەمی داوە بە قوربانیەکان، بە وتەی خۆیان منداڵی کوڕ لە بەرامبەر هەزار و ٤٠٠ دۆلار و منداڵی کچ لە بەرامبەر ٨٣٠ دۆلار فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتیکدایە کارگەی منداڵبون"، لە سەرتاسەری نایجیریادا باوە و ساڵی رابردوو، لە هەڵمەتێکی هاوشێوەدا ١٦٠  منداڵ رزگارکران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP