Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە رۆژی یەکشەممەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز دەستپێدەکات

ئابوری

بینراو 3546

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی بینەر، دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەستپێدەکات، یەکەم وەزارەتیش وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرێت. 

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەفتەی رابردوودا لە كۆنفڕاسێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، دڵنیایی دەدەینە فەرمانبەرانی هەێم كە دابەشكردنی مووچە لە هەموو مانگێك بێ دواكەوتن بەردەوام دەبێت و لە کاتی خۆیدا مووچە دابەشدەکرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی بینەر کەوتووە، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو وەزارەتی دارای دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات و وەزارەتی پێشمەرگەش یەک وەزارەت دەبێت کە مووچە وەردەگرێت.

هەروەها بەپیی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بێت رۆژی سێشەممەش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP