Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەڵاحەدین بەهادین هۆشداری دەداتە بەرپرسانی هەرێم

کوردستان

بینراو 744

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمینداری گشتی یەكگرتو لە بارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق-ەوە رایگەیاند، "ئەگەر دۆخەكە لەدەست دەربچێت ئەوا مەترسی لەسەر مووچەی هەرێم دەبێت، بۆیە پێویستە بەرپرسانی هەرێم مامەڵەیەكی دروست لەگەڵ ئەو دۆخەدا بكەن".

ئەمڕۆ هەینی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ رێكخستنەكانى یەكگرتوو رایگەیاند، ئەو ئاڵۆزیانەی لە عیراقدا روودەدەن، تائێستا كۆتاییەكەيان ناڕوونەو كاریگەرییان لەسەر هەرێمیش دەبێت، چونكە حكومەتی هەرێم مووچەی لە بەغداوە بۆ دێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "عیراق و هەرێمی كوردستان نزیكن لە هاوكێشە سیاسیەكان، رەوشەكە چاوەڕوانی خراپتری لیدەكرێت،  وڵاتە دەستڕۆیشتوەكان لە ناوچەكە بەپێی بەرژەوەندی خۆیان كاریان كردووە، كاریگەری ئەو خۆپیشاندانە لەسەر ئەو بەرژەوەندیانە دەبێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێكە پارێزگاكانی بەغدا و بابل و دیوانیە و بەسرەو نەجەف و موسەننا و كەركوك و دیالە و میسان و واست، خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرفراوان بەخۆوە دەبینن و خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و باشكردنی واقعی، بەو هۆیەشەوە تا ئێستا بە دەیان کەس کوژراون و بە سەدانیش بریندار بوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP