Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەو هۆکارانەی بوونە هۆی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی عیراق

عێراق

بینراو 318

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

تۆڕیی میدیایی بینەر هۆکاری سەر هەڵدانی خۆپیشاندانەکانی عێراق ئاشکرا دەکات، کە ماوەی ٤ رۆژە بەردەوامە و بەهۆیەشەوە دەیان کەس کوژراون و بە سەدان کەسیش برینداربوون.

بۆتێگەیشت لە هۆکارەکان:

عێراق ١٢- ١٣ یەمین وڵاتی گەندەڵی دنیایە و شەشەمی عەرەبییە ـ شەفافیەتی نێودەوڵەتی .

لەكەوتنی سەدامەوە تا ئێستا قەبارەی پارەی بەفیڕۆدراو لە گەندەڵی ٤٥٠ ملیار دۆلارە ـ AFP.

رێژەی بێكاریی لەناو گەنجانی عێراق ٢٢.٦٪ ـە _ دەزگای ناوەندیی ئامار.

 رێژەی بێكاریی گەنجان زیاترە لە ٤٠٪ ی دانیشتوانی عێراق (٣٧ ملیۆن) ئەمەش دەكاتە ١٤.٨ ملیۆن بێكار ـ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی .

٨٠٪ ژنانی عێراق بێكارن ـ رێكخراوی النماء.

 نەوت ٩٠٪ بودجەی عێراق پێكدەهێنێت و ٩٩٪ هەناردە، بەڵام ١٪ كارمەندی ئەم كەرتە ناوخۆیین و كۆمپانیا بیانییەكان كۆنترۆڵیان كردووە ـ ئیندیپێندێت .

 بڕی قەرزی كەڵەكەبووی سەر عێراق ١٢٥ ملیار دۆلارە لەكاتێكدا بەر لە شەش ساڵ ٧٣.١ ملیار بووە ـ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی + لیژنەی دارایی پەرلەمان.

 هەڵكشانی قەرزەكانی عێراق بەمشێوەیە: ٢٠١٤: ٧٥.٢ مليار دولار/ ٢٠١٥: ٩٨ مليار دولار/ ٢٠١٦: ١١٤.٦ مليار دولار/ ٢٠١٧ : ١٢٢.٩ مليار دولار/ ٢٠١٨: ١٢٥ _ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی .

  رێژەی گەشەی ئابووری عێراق ئێستا ٦.٢٪ یە، بەڵام تا ٢٠٢٣ باوەڕ وەهایە دابەزێت بۆ ئاستی ٢.٦٪ _ بانكی نێودەوڵەتی .

لە ٢٠١٣ تا ئێستا هیچ پاكتاوێكی كۆتایی بودجە ئامادە نەكراوەو سەرجەمیان كراوە بوون و بەفەرمی دیار نییە چی خەرجكراوە.  

 ٥٠٪ مناڵانی باشور هەژارن و رێژەی هەژاری گشتی لە شارەكانی بندەستی داعش ٤١.٢ ٪ و لەباشور ٣٠٪ و لە ناوەڕاست ٢٣٪ و لە كوردستان و ١٢.٥٪ یە ـ بانكی نێودەوڵەتی .

هەموو ئەم ئامارانە لە كاتێكدایە:
 قەبارەی یەدەگی نەوتی عێراق ١١٢ ملیار بەرمیلە، یەدەگی خەمڵێنراو ٣٦٠ ملیار بەرمیلە، یەدەگی عێراق ١٠٪ كۆی یەدەگی جیهان پێكدەهێنێت و لەپاش سعودیە عێراق دووەم هەناردەكەری نەوتە بە رۆژانەی ٤.٦.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP