Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەدر داوای دەست لەکارکێشانەوەی حکومەت دەکات

کوردستان

بینراو 106

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر لە نامەیەکی دەستنووسدا داوا لە حکومەت دەکات، دەست لە کاربکێشێتەوە و هەڵبژاردنمی پێشوەختە بەڕێوەبچێت.

هەر ئەمڕۆ سەدر لە نامەیەکی تردا داوای لە ئەندام پەرلەمانانی هاوپەیمانی سائیرون کرد، کە بایکۆتی پەرلەمان بکەن و نەچنە دانیشتنی سبەی پەرلەمانی عێراقەوە.

لە بەشێکی تری نامەکدا داوادەکات، تا ئەو کاتەى بەرنامەیەکى حکومەت دەردەچێت گەل و مەرجەعییەت لێى رازى بێت نا بێت بەشدارى دانیشتنى پەرلەمان بکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە لەرۆژی سێشەمەی رابردووەوە زنجیرەیەک خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە شاری بەغدا و چەند شارێکی تری ناوەڕاست و خواروی عێراق دەستیپێکردووە، تێیدا خۆپیشاندەران داوای هەلی کار و باشکردنی گوزەرانیان دەکرد، بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.
 
بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان تا کو ئێستا نزیکەی ٥٠ کەس بەهۆی خۆپشاندانەکانەوە کوژراون و بە سەدانیش بریندارن بوون، لە ناو کوژرا و بریندارەکاندا هێزە ئەمنییەکانیش هەیە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP