Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قوتابخانه‌یه‌ك ده‌كرێت به‌ ناوی پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵه‌وه‌

کوردستان

بینراو 57

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم بڕیاریدا یەکێک له قوتابخانەکانی پارێزگای سلێمانی بکرێت بە ناوى پرۆفیسۆر  عیزەدین مستەفا رەسوڵه‌وه‌.

ئالان حمەسعید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بە مەبەستی بەرز راگرتنی ناوی پرۆفیسۆر  دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ-ی کۆچکردوو،   (ئالان حمەسعید سالح) وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، بڕیاری دا که یەکێک له قوتابخانەکانی پارێزگای سلێمانی  بەناوی خوالێخۆشبووەوه بکرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "له پای رۆڵی گەورەی پرۆفیسۆر  دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ له خزمەتی  زمانی کوردی و پەروەرده و زانست دا ئەو بریارەى داوە و بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی راسپێردراوە.

 ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ سێی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩، پرۆفیسۆر (پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ) لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP