Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

توركیا: پێویسته‌ خۆپیشانده‌رانی عێراق دان به‌خۆیاندا بگرن

عێراق

بینراو 43

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە سەر خۆپیشاندانەکانی عێراق راگەینەراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا نیگەرانی خۆی نیشاندا لە تێکچوونی رەوشی عێراق و کوژرانی خۆپیشاندەران.


وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەینراوێکی دەربارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات " ئێمە نیگەرانین بەم باردۆخەی عێراق و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیەکان دەکەین و بەتیابەتی ئەو هاوڵاتیە سڤیلانیە کە کوژراون".

وەزارەتی ده‌رەوەی توركیا لە راگەیه‌ندراوەکەدا باسی لەوەش کردووە،" بە گرنگیەوە  چاودێری دۆخەکە دەکەین و هیودارین دۆخەکە هێور بێتەوە و داوا لە دەسەڵات و خۆپیشاندەران دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن بۆ ئەوەی دۆخی ناوچەکە ئارام بێتەوە هاوڵاتیان لە خۆشگوزەرانیدا بژین".

وەزارەتی دەرەوە لە کۆتایشدا ئەوەشی خستۆتەڕوو، دواکارین حوکمەتی عێراق وەڵامی داواکریەکانی خۆپیشاندەران بداتەوە بۆ ئەوەی دۆخەکە هیوربێتەوە و لەوە زیاتر هاوڵاتی نەکوژرێت.


دوای ئەوەی ڕۆژی ٢٠١٩/١٠/١ له‌ به‌غدا و چه‌ند شارێكی باشووری عێراق خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی ده‌ستیپێكرد بە هۆی نەبوونی خزمەت گوزاری و هەلی کارەوە، بەهۆیەوە گرژیەکی زۆری لێکەتەوە و بۆ هۆیەوە چەندی هاوڵاتی بوونە قوربانی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP