Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پارەی بانکەکانی عیراق دوای خۆپیشاندانەکان بەرەو کوێ براون ؟؟

ئابوری

بینراو 556

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە دوای خۆپیشاندان لە شارەکانی بەغدا، بەسرە، واست و نەجەف، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، لە دوای ئەوە دەنگۆی ئەوە هەبوو کە بانکەکانی عیراق پارەکانیان گواستووەتەوە بۆ دەرەوەی بانکەکان.

لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە تۆری میدیایی  بینەر پەیوەندی بە شیروان میرزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتییەوە کردوو رایگەیاند، "قسە دەکرێت بەڵام ئەوە تەنیا دەنگۆیەو هیچی تر، "پارە لە بانکی مەرکەزییە پارێزراوە" ئەو قسانە سەرجەمی دەنگۆیەو ناڕاستن، بانکی مەرکەزی شوێنێکی پارێزراوە بۆ هەڵگرتنی پارەکان".

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتریش ئەو ئەندام پەرلەمانەی عیراق بە تۆری میدیایی بی ئێم سی وتبوو، "خۆپیشاندانەکانی عێراق هیچ کاریگەرییەرکی لەسەر مووچەی هەرێم دروست ناکات، دابەشکردنی مووچەی لەکاتی خۆیدا و بەبێ دواکەوتن دابەش دەکرێت".

ئەوەش لە کاتیکدایە، لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە زنجیرەیەک خۆپیشاندان لە شاری بەغدا و چەند شارێکی تری خواروی عێراق دەستی پێکردووە و خۆپیشاندەران داوای باشکردنی گوزەرانیان دەکەن لەرێگەی رەخساندنی هەلی کار و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو کارەبا و چەند خزمەت گوزارییەکی تر، داوای بەسزا گەیاندنی گەندەڵکاران دەکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP